سەرۆکى رەوتى حیکمە داواى چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات و دەڵێت: لە پێناوى عێراق، با لەسەر مێزى گفتوگۆ دابنیشین

لەلایەن ستاندار Posted on 247 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆکى ڕەوتى حیکە عەممار حەکیم، دوێنێ هەینى پەیامێکى بڵاوکردەوە. سەبارەت بە چارەسەرکردنى کێشەى سەرۆک وەزیران و دۆخی عێراق بە ناونیشانى مێزى عێراق. لە پەیامەکەیدا هاتووە:

بێ شک عێراق لەسەروو هەموو پارتە سیاسییەکان و پێکهاتەکانەوەیە و بەرژەوەندی گەلی عێراق لە سەرەتاى هەموو قازانجەکانى دیکەوەیە. پاراستنی شکۆى عێراق و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی یەکپارچەیی خاکەکەمان کۆمەڵێک پڕەنسیپی جێگیرن، کە هەموومان لەسەریان ڕیککەوتوین، ئێمە دەپرسین ئایا دەبێت ئەم نیشتیمانە بریندارەمان بەو هەموو مەینەتیەى بینویەتی، ئێستاش بکەوێتە ژێر کاریگەریی قازانجى حزبی و تایبەتیەکان و دوبارە بکرێتەوە قوربانی. داوا لە هەموو برایانم لە سەرجەم لایەن سیاسییە جیاوازەکانی عێراق دەکەم، کە کار بکەن بۆ ئەوەی عێراقییەکان دوربخەنەوە لە ئازار و کێشە، لە شوێنى ئەوە هەمومان کار بکەین لەسەر مێزی گفتوگۆ لەسەر مێزی عێراق بۆ چارەسەری کێشەکانمان و بە دیالۆگ کێشەکانمان چارەسەر بکەین و سەرۆکوەزیرانی کاتی هەڵبژێرین. با کۆبونەوەیەکی گشتی بکەین بۆ ئەوەی عێراقییەکان سەربخەین و کۆتایی بهێنین بەوەی گەنجەکانمان زیاتر لە 100 ڕۆژە لە مەیدانەکان بوەستن، بۆ نیشتیمانەکەیان بگەڕێن لەنێوان دوکەڵ و بۆمبەکاندا، با بەس بێت دەستاودەستکردن بە نەوەکانی وڵاتیان، با بچنە سەر ڕێگەی ڕزگاربوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.