رەوتی سەدڕ باڵوێزی ئەمریکا لەبەغدا بەهەڵگیرساندنی فیتنە تۆمەتباردەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 237 جار بینراوە

ستاندەر

وتەبێژی راگەیاندنی نوسینگەی موقتەدا سەدڕ ڕێبەری رەوتی سەدڕ، باڵوێزی ئەمریکا لەبەغدا بەهەڵگیرساندنی فیتنە تۆماتباردەکات، سەڵاح عوبێدی وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی سەدڕ رایگەیاندووە: باڵیۆزى ئەمریکا لەبەغدا پلانى هەڵگیرساندنى فیتنەى لەخۆپیشاندانەکەى دوێنێدا داڕشتبوو، بەڵام پلانەکەیان سەرکەوتوونەبوو ئەمەش بەهۆکاری عەقڵی عەمامەبەسەرەکانەوە.

سەڵاح عوبێدی راشیگەیاندووە: موقتەداسەدڕ بەردەوام پاڵپشتی لەخۆپیشاندەرانی سەرجەم شارەکانی عێراق کردووە، بەڵام لەبەرامبەردا روبەڕوی سوکایەتی پێ کردن بووەتەوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و لای هەندێ خۆپیشاندەر، وتەبێژەکەی سەدڕ دوبارە باڵوێزی ئەمریکا لەبەغدا تۆمەتبار دەکات و دەڵێت: خۆپیشاندەران بەرنامەی ئەمریکا لەڕیگەى شکستپێهێنانى کاندیدەکانى سەرۆکوەزیرانەوە جێبەجێدەکەن.

.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.