غازی كه‌ركوكی: وەزیریکی کورد کوردەکانی پەنجا علی دەرئـەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 301 جار بینراوە

ستاندەر

غازی محمد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگێنێت بە بڕیاری وەزیرێکی کورد لە حکومەتی عێراق بڕیاری دەرکردنی کوردە هەژارەکانی شوقەکانی گەڕەکی پەنجا علی کەرکوک دەرکراوە.

غازی محمد دەشڵێت ئەو شوقانە بەر لە شەڕی داعش بۆ ماڵە هەژارەکان و ئەوانەی لەنێو بیناکانی حکومەت نشتەجێبوون دروستکراون و دواتر دابەشکراوە بەسەریان.

ناوبراو داوای بەهاناوەچونی ئەو ماڵە هەژارانە دەکات و دەڵێت “لیرەوە داوا لە ھەمو  دەسەڵاتی کوردی ئـەکەین بەھانای ئـەو ماڵە ھەژارانەوە بێ لەشوقەکانی پەنجا علی بەم زستانە دەرنەکرین و بۆ کۆی برون ،وەک خویان ئـەڵێن بەعس  بمایە وەک ئـەم وەزیرە کوردەی لیمان ناکڕد ،   نازانین ئـەو لایەنە کوردیەی ھەولیر تاکەی دۆژمنداری ئـێمەی کەرکوکی ئـەکات”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.