دەبێت بە ناچارى حکومەتى هەرێم موچەى پاشەکەوت بداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 460 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بە پێی یاسای چاکسازى بێت، دوای پەسندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان لە دوو بڕگە پابەند کراوە بەوەى پاشكەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بداتەوە.

زیاد جەبار ڕونیکردەوە، بەدوو بڕگە لەیاساكەدا حكومەت دەبێت ئیلتیزام بێت بەدانەوەی پاشەكەوتەكە، بڕگەیەكیان ئەوەیە ژمارە بانكییەك بۆ فەرمانبەران بكاتەوە، بڕگەی دووەمیش ئەوەیە وەزارەتی دارایی رێنمایی پێویست دەربكات بۆچۆنییەتی دانەوەی پاشەكەوتەكە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.