روانگەی سوری: هێزەکانی هاوپەیمانان ١٠٠ بارهەڵگری سەربازی رەوانەی رۆژئاڤا کردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 234 جار بینراوە

ستاندەر

روانگەی سوری بۆمافەکانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات: ئەمڕۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی (١٠٠) بارهەڵگری پڕ لەکەلوپەلی سەربازی و لۆجیستی و تەقەمەنی رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان کردووە، روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشکردووە کەوا کاروانەکان لەپارێزگای حەسەکە و دێرەزور جێگیردەکرێن، رەوانەکردنی کەلوپەلی سەربازی و لۆجیستی لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رۆژئاڤای کوردستان بەردەوامی هەیە و پێشتری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی (٧٥ ) بارهەڵگری تر رەوانەی رۆژئاڤای کوردستان کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.