زانیارى نوێ لە بارەى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 356 جار بینراوە

ستاندەر

هێزەکانی ئاسایشی عێراق پەلاماری خۆپیشاندەران دەدەن، دوای پاشەکشەکردنی لایەنگرانی سەدر چواریان کوژران

بەغداد ڕۆژی شەممە، هێزەکانی ئاسایشی عێراق پەلاماری بنکەی سەرەکی خۆپیشاندەرانی بەغدایاندا و هەوڵیاندا خۆپیشاندەرانی خواری عێراق وەدەربنێن،بەپێی وتەی پۆلیس و سەرچاوە تەندروستیەکان، لە ئەنجانی تەقاندنی گوللە و گازی فرمێسکڕێژ چوار کەس کوژران و زیاتر لە دوانزە کەسی تر برینداربوون.

پاڵەپەستۆ تازەکەی مانگرتووەکان و ڕێکخستەوەیان لەلایەن گەلپەروەر موقتەدا ئەلسەدر، کە ڕابەرایەتی ملیۆنان لە لایەنگرانی دەکات لە بەغداد و خوارووی عێراق، سەدر ئاماژەی بەوەدا، چیتر خودی خۆی بەشدار نابێت بۆ دروستکردنی باری نائاسایی لە دژی حکومەت.

لایەنگرانی سەدر کە ڕۆڵیان هەبوو لە ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان لە دژی حکومەت و هەندێکجار یارییان بە ڕۆڵێکی گرنگی خۆپیشاندانەکان دەکرد لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەکران. ڕۆژی شەممە،دوا بە دوای ڕاگەیاندراوەکەی سەدر، هەندێک چەکداری نەناسراو دەستیانکرد بە پاشەکشەکردنی مانگرتووەکان.

بە پێی زانیارییەکن بێت، پێکدادانەکان دوای ئەوە ڕوویاندا کە کاربەدەستان دەستیان کرد بە لابردنی بەربەستە کۆنکریتەکان لە نزیک گۆڕەپانی تەحریر ئەو شوێنەی کە چەندین مانگ ببوە کەمپێک بۆ خۆپیشاندەرانی دژی حکومەت و پردی سەرەکی لە سەر ڕووباری دیجلە لە پایتەخت.

دوای ڕاگەیەندراوەکەی موقتەدا سەدر، کە ئاماژەی بەوەدابوو چیتر بەشدارنابێت لە خۆپیشاندانەکان لە دژی حکومەت، هەر زوو لایەنگرانی دەستیان کرد بە جێهێشتنی کەمپەکانی خۆپیشاندان.

لە باشوری شاری بەسڕە، هێزەکانی ئاسایش هێرشیانکردە سەر کەمپی سەرەکی خۆپیشاندەرانی دژی حکومەت و هێزەکانیان بڵاوکردەوە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی خۆپیشاندان. بەپێی سەرچاوەکانی ئاسایش، ۱٦ کەس لە شارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد، لە ئەنجامی پێکدادانەکانی پۆلیس و خۆپیشاندەران، کەسێک کوژرا و زیاتر لە ۳٠ کەسی تر برینداربوون.بەپێی وتەی ئاسایش و سەرچاوە تەندروستیەکان، لە شاری ناسریە، ۳ کەس کوژران و ۱٤ی تریش برینداربوون کاتێک هێزەکانی ئاسایش پردێکیان کۆنتڕۆڵکرد، کە بۆ ماوەی ۱٤ ڕۆژ لەلایەن خۆپیشاندەران دەستی بەسەرداگیرابوو.

هەر لە یەکی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، باری نائاسایی عێراق ڕاگەیەندرا، هەر لەوکاتەوە هێزەکانی ئاسایشی عێراق گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی ڕاستەقینەیان بەکارهێناوە لە دژی زۆرینەی خۆپیشاندەرە ئازادیخوازەکان. بەپێی تۆمارنامەیەک، کە لەلایەن پۆلیس و سەرچاوە تەندروستیەکان هەبووە، تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکان، زیاتر لە ٤۵٠ کەس کوژراون.

زنجیرەی خۆپیشاندانەکان

خۆپیشاندەران داوای نەهێشتنی ئەو گەندەڵیانەیان دەکرد کە عێراقی تێوەگڵاوە و کۆتایهێنان بە دەستێوەردانی هێزەکانی دەرەوە لە سیاسەتی عێراق. بە تایبەت ئێران،کە هاتووە بۆ بەهێزکردنی دەزگاکانی، هەر لە ساڵی ۲٠٠۳ ەوە لە کاتی هەڵگەڕانەوەی سەدام حسێن لە دژی لەشکرکێشیەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانان.

کردارەکانی هێزەکانی ئاسایش وەک هەوڵێک بە دیاردەکەوێت بۆ کۆتایهێنانی یەکجارەکی خۆپیشاندەرانی دژی حکومەت و ماوەی خۆپیشاندانەکان بۆ داواکردنی لابردنی هەڵبژاردەی فەرمانڕەوایی عێراق.

چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگەیەندراوەکەی سەدر، کە داوای لە لایەنگرانی کردبوو واز لە خۆپیشاندان بهێنن، هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەران دەستپێکرا.

سەدر پشتگیری لە داواکاری خۆپیشاندەران کردبوو بە مەبەستی دوورخستنەوە و لابردنی کاربەدەستە گەندەڵەکان لە حکومەت و داواکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان و ڕەخساندنی هەلی کار و گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی ئەمەش دوای خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی یەکەم. بەڵام هەر زوو داواکارییەکانیان بە فیشەک وەڵامدرانەوە.

ملیۆنان لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر، کە بەشدارییان پێکرا لە خۆپیشاندانەکان، وەک تەرزە بە سەر کەپرەکانی عێراق بارین.

شوێنکەوتووانی سەدر، لە خۆپیشاندانێکی گەورە لە دژی حکومەت لە ڕۆژی هەینی، داوای دوورخستنەوەی سەربازە ئەمریکییەکانیان کرد لە وڵاتەکە. دوای چەند کاتژمێرێک داواکارییەکەیان جێبەجێکرا.

لە ڕۆژی هەینی،موقتەدا سەدر لە تویتێکیدا ئاماژەی بەوەکرد” چیتر خۆم لە خۆپیشاندانەکان هەڵناقوتێنیم، چ بە لایەنی باشە یان خراپە، بۆئەوەی ئەوان بتوانن ڕابەرایەتی چارەنوسی عێراق بکەن”.

لە بەسرە، خۆپیشاندەران داوایان لە سەدر کردووە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری، وە خۆپیشاندەران تویتەکەی سەدر وەک نەمانی پشتگیری بۆ خۆپیشاندانەکان دادەنێن. ئەوان لە نامەیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە، داوای پشتگیری لایەنگرانی سەدر یان کردووە، بەبێ ئەو پشتگیرییە ئەوان ترسیان لە هێرشی هێزەکانی ئاسایش نیشتووە.

 

 

 

ڕۆیتەرز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.