وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایەک ئاڕاستەی عێراق دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 385 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیەندراوێکدا داوایەک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات، لەراگەیەندراوەکەداوەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لەحکومەتی عێراق دەکات بەڵێنەکانی بۆ پاراستنی باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکان جێبەجێ بکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کەوا لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە 14 هێرش کراوەتە سەر بنکە دیبلۆماسییەکان و بارەگاسەربازییەکان لەناوچەی سەوز، ئەمریکا گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران بە ئەنجامدەر هێرشەکان تۆمەتبار دەکات. داوایەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو لەڕیگەی پێنج کاتوشاوە هێرشکرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لەبەغدا.

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.