حسن نصر اللە ئەو کەسایەتیەی بە بێ قەڵغان بەردەوامە لە هەڕەشەکانی دژی ئیسرائیل

لەلایەن ستاندار Posted on 1590 جار بینراوە

داستان خارگێڵانی

” ئیسرائیل چەکی ئەتۆمی هەیە و خاوەنی بەهێزترین هێزی ئاسمانیە بەڵام لەم ناوچەیەی ئێمە زیاتر لە تۆڕی لاوازی جاڵجاڵۆکە تێکشکاوەو فەشەلی هێناوە ”

حسن نصر اللە لەساڵی ١٩٦٠ لە لەشارۆچکەی( برج حمود ) لە لبنان لە خێزانێکی شیعە مەزهەب لە دایک بووە و باوکی کەسێکی هەژار و میوە فرۆش بووە و ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ فاتیمە یاسین پێک هێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە وە
لەهەموو دەرکەوتنێکیدا مێزەرێکی ڕەش دەبەستێت بەمانای ئەوەی کە لە نەوەی پێغەمبەری ئیسلامە

لە ساڵی ١٩٧٦ دەچیتە نەجەف و لە فێرگەی زانستی ئاینی شیعی دەخوێنێت دواتر دوای هاتنە سەر حوکمی سەدام حسێن مەترسی دروست دەبێت بۆ سەر گیانی شیعە مەزهەبەکان و دەگەڕێتەوە بۆ لوبنان ،
لەسالی ١٩٩٧ گەورەکوڕەکەی بەناوی
( محمد هادی )دەکوژرێت لەشەڕی نێوان حزبڵاو ئیسرائیل دا دواتر لە تۆڵەی کوڕەکەی ١٣ سەربازی ئیسرائیلی دەکوژێت

دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ لوبنان لە ساڵی ١٩٨٢ گروپێک دروست دەکەن دژی ئیسرائیل و ئەم گروپە دەگۆڕێت بۆ حزبڵا و پشتیوانی وڵاتانی ( ڕوسیا ــ ئێران ــ سوریا ــ عێراق ــ کوبا ــ کۆریای باکور ـ فەنزوێلا ) بەدەست دێنێت

ساڵی ١٩٨٩ سەردانی قومی کردووە لە ئێران بۆ زیاتر قوڵبوونەوە لە فکری ئیسلامیدا
دواتر دوای کوژرانی عباس الموسوی سەرۆکی حزبڵا بە هۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیلەوە دەگەڕێتەوە لوبنان وە دەبێت بە ڕابەری حزبڵا وە لە سەردەمی فەرمانڕەوایدا حزبڵا دەبێتە خاوەنی موشەک و سنورەکانی لوبنان لە دژی سوپای ئیسرائیل دەپارێزێت

ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە ئاڵوگۆڕی زیندانیانی ئیسرائیل و لوبنان و فەڵەستین وە کەسێکی ناسراو و کاریگەر بووە و هاشم سەفائەدین سەرکردەی باڵای حزبڵا ئامۆزای حسن نصر الله دانی بەوەدا ناوە کە جەنەڕاڵێکی سەرکەوتوە

ئامانجی سەرەکی حزبڵا تواندنەوە و نینۆک کردنی ئیسرائیل بوە لە باشوری لبنان و ناوچەکانی دەوروبەر وە ڕێکەوتنی هەبووە لەگەڵ ( التیار وطني حر )ی لبنانی بەسەرۆکایەتی( میشال نعیم عون )کە حزبڵا ئامادەی چەک دانان دەبێت بەمەرجێک زیندانیانی بگەڕێنەوە وە هەرێمی ( مزارع شبعا)ی ڕادەستبکرێتەوە کە پێشتر لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیرکرابو و لێبوردنی گشتی دەربکرێت بۆ سەربازە هەڵهاتوەکانی ( جيش لبنان جنوبي)

دوای بۆسەدانانی حزبڵا بۆ ئیسرائیل بوە هۆی کوشتنی سێ سەربازو فڕاندنی دوو سەربازی ئیسرائیلی دواتر شەڕی لبنان دەستی پێکرد دوای بۆمباران کردنی لەلایەن ئیسرائیلەوە و وەشاندنی گورزی کوشندە بە لبنان
حسن نصر الله سوێندی خوارد کە لە
( تەل ئبیب )دەدات لە تۆڵەی بۆمباران کردنی پایتەختی لبنان و دەڵێت
” ئەگەر تۆ ڕقت لە بەیروتە ئەوا ئیسلامیش ڕقی لە تل ئبیبە و توانای لێدانی هەیە بە هاوکاری خودای گەورە ”

وە بەشداری شەڕی سوریای کردووە و دژی ئەمریکاو داعش و گروپە تەکفیرییەکان وەستاوەتەوە و لەسەر داهاتووی سوریا لە بڵاوکراوەیەکدا وتویەتی
“ئەگەر سوریا بکەوێتە دەست ئەمریکا و ئیسرائیل و گروپە تەکفیرییەکان هاوڵاتیانی سوریا بەرەو چارەنوسێکی نادیار و تاریک هەنگاو دەنێن ”

حسن نصر الله لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ واشنتن پۆست لەساڵی( ٢٠٠٠ )دەڵێت
” من دژی هەموو یەکگرتنەوەیەکم لەگەڵ ئیسرائیل هەرگیز دان بە بوونی دا نانێم ، حزبڵا دژی هەموو پێکەوەبوونێکە لەگەڵ ئیسرائیل ”
وە هەروەها کاتێک ئیسرائیل لەساڵی ٢٠٠٠ کشایەوە لە باشوری لبنان نصر اللە وتی
” ئیسرائیل چەکی ئەتۆمی هەیە و خاوەنی بەهێزترین هێزی ئاسمانیە بەڵام لەم ناوچەیەی ئێمە زیاتر لە تۆڕی لاوازی جاڵجاڵۆکە تێکشکاوەو فەشەلی هێناوە ”
وە لەڕۆژی جیهانی قودس دا لەسالی (٢٠١٣ )
حسن نصر الله دەڵێت
” ئیسرائیل شێرپەنجەیە پێویستە ڕیشەی لەبنەوە دەربهێن ”

وە ڕقێکی لەڕادەبەدەری هەیە بەرامبەر جولەکە و سەرلەبەری دین و بەرنامەو ئایدیایانی ڕەتکردۆتەوە و دەڵێت
” گەر گەڕانێک بکەین بە تەواوی جیهاندا بۆ کەسە ترسنۆکەکان و لاوازەکان لە دەرون و ببیروباوەڕ و ئاین دا کەسمان دەست ناکەوێت لە جولەکەکان زیاتر ”

حسن نصر الله زۆرجار هەوڵی کوشتنی دراوە و زۆربەی کات ژیانی لە مەترسیدا بووە بەپێی سەرچاوە هەواڵیەکانی عێراق لەساڵی ٢٠٠٨ حسن نصر الله ژەهرخواردکراوە و ڕاستەوخۆ لەلایەن دکتۆرە ئێرانیەکانەوە چارەسەری بۆ کراوە

حزبڵا بەردەوام هەڕەشەی تۆقێنەری کردووە لە ئیسرائیل و ئەمریکا و سعودییە بۆیە
لەسالی ٢٠١٨ لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆمەڵێک سزا سەپێندرا بەسەر حزبڵا دا و بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی لەقەڵەم دراو بە پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران ناسێنرا

وە دژی لێدانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەستاوەتەوەو ڕایگەیاندوە کە لێدان لە ئێران تەنها لێدان نییە لەو وڵاتە بەڵکو هەڵگیرساندنی کڵپەی ئاگرە لە سەرجەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە دەڵێت شەڕکردنی ئیسرائیل بەرامبەر حزبڵا ئاسانە چونکە لای گرنگ نییە کێ دەژی وە کێ دەمرێت بەڵام حزبڵا باڵانسی نەوتی بەدەستە شەڕکردن لەگەڵ ئێمە کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی نەوت دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی بۆ دووسەد دۆلار بەرزتر و دەبێتە هۆی دۆڕانی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکان

وە لەڕووی هێزی سەربازییەوە ڕایگەیاندووە کە حزبڵا و لبنان خاوەنی موشەکی وەهان کە دەتوانن باڵانسی هێز بگۆڕن و زەبری کوشندە بدەن لە ئیسرائیل و سعودییە و هەڕەشەی دروست کردنی کارخانەی موشەک و چەکی قورس دەکات لە لبنان گەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە پلانگێڕی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.