عێراق لێکترازانێکی نوێ دەبینێت؟؟

لەلایەن ستاندار Posted on 424 جار بینراوە

کــاردۆ جمعە ئاغجەلەری

پـاش بڕیاری دەرکردنی هێزە دەرەکییەکان لە عێراق، ئەمریکا و هاوپەیمانان بە پێی یاسا، جێگە و شوێنیان بەرەو سست بوون دەچێت و لایەنی شیعی دەیەوێت، هەژموونی ئەمریکا لە عێراقدا بەشێوەیەکی یاسایی دووربخاتەوە، لەکاتێکدا ڕوونە ئەمریکا دەسەڵاتی بەسەر هەموو ئۆرگان و پایەکانی نێو دەسەڵاتی عێراقیدا گرتووە.

وڵاتانی ڕۆژئاواش هاوشانی ئەمریکا دژی ئەو بڕیارەن، پێیان وایە¦ـ ئارامی عێراق و ناوچەکە لەژێر هەڕەشەی میلیشیا و هێزە تیرۆرستیەکانە عێراق، هێشتا زووە بۆ بەجێهێشتن و ڕێگایەکی بە مین چێنراو هێشتا بۆ نەتەوە و ناوچەکانێ عێراق ماوە ، کە ئەگەری زۆرە، بەنامانی ئام هێزانە عێراق وەک ساڵی ٢٠١٤ لێ بێتەوە ، بەمەش عێراق دابەش بوون و باڵانصی ئارامی کەم دەکاتەوە.

ئەمریکا مەبەستێی لە عێراق بمێنێتەوە، چونکە نایەوێت ئەو بڕە پارە زۆر و چەکە بەهێز و هێزەکانی بە خاڵێتی لە عێراق دەربچن و لە ئێستاشدا، تاکە ئامانجی زیندووکردنەوەی هێزی کوردی و سوونیە، بەم ئامانجەوە دژی هەموو هێز و فیرقە جیابەجیاکانی سەر بە ئێران دەبێت و دیسپلێنێک دادەنێ کە بارگەی هێزی عێراق تەنها لەماڵی خۆیدابێت.

سەبارەت بە کارتی ئاڕاستەکراو لەسەر مێزی گفتووگۆکان لەلایەن دژایەتیکەرانی ئێرانەوە ، مەسەلەیەکی جدیە و لە ڕۆژنامە بیانیەکان بە مانشێتێکی گەورە بڵاوکراوەتەوە و لایەنە شیعیەکانیش ئەم بابەتەیان زیاتر لێ بۆتە مڵۆزم و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش زوو بە زوو مووقتەدا صدر و سەرانی شیعی پەرلەمانتاران و سەرکردەکان ڕا دەچڵەکێن و نایانەوێت کار لەکار بنرازێ.

لەنێو هاوکێشەی هەرێمی سوونادا، گەرچی بیرووڕای جیاواز بوونی هەیە ، بەڵام پەرلەمان بەدەنگی زۆرینە بڕیاریداوە هێزە دەرەکییەکان دەربکات و هیچ لایەنێکیش نایەوێت بەشێوەی خۆسەپێنەر دەلاقەیەک بۆ مشتوومڕی هێزەکانی دەرەوەی ئەم بڕیارە بکاتەوە و چاوی زیاتر بخرێتە سەر ئەمریکا بەتایبەت ، گەرچی دابەشبوونی عێراق لەمە زیاتر لای ڕۆژئاوا و ئەمریکاش مایەیی قبووڵ نییە، بەڵام، کۆتا هەلی هێزەکانە و چوونە بواری جێبەجێ کردنیشی قوورس نییە.

ئایە ئەم بابەتە چی بۆ کورد لەهەگبەدایە؟؟

بێگوومان کوورد لە سوونی گرینگترە بۆ ئەمریکا و هێزەکانی ڕۆژئاوا، چونکە پاڵەوانی جەنگی دژ بەتیرۆر پێشمەرگە بووە و بە ئاسانیش پێگەی کورد لاواز ناکرێت، بەتایبەت هەوڵی فەڕەنسا و سیناتۆرەکانی ئێستای ئەمریکاش لەگەڵ بەهێزکردنی کوردان، باس لەوەش دەکرێت، ڕۆژانە هێزی پێشمەرگە بە نهێنی ئامێر و چەکی نوێی پێدەدرێت، بەم جۆرەش کورد بەپاڵپشتی هێزەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا، دەگەڕێندرێتەوە بۆ پێش ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر.

شکست هێنانی هەرێمی سوونی ئاڕاستەی هێزی ئەمریکا بۆ کام جێگە دەبات؟؟
ڕوونە لەکۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و دۆناڵد ترامپدا ، ترامپ بە ڕوونی باسی پاڵپشتی ئەمریکای، بۆ هێزە کوردییەکان کرد لە ڕۆژئاوا، قسەکانی ترامپ ئەوەی لێدەخوێندرێتەوە، کە پارسەنگی هێزی سووریا زیاتر بخرێتە دەست هێزە کوردییەکان و دەیەوێت ڕۆژئاواش پشت لە دەسەڵات و بڕیارەکانی سووریا بکەن و بەم جۆرەش ئێران لە هاوکێشەی سیاسەتی سووریا لاواز بکەن.

لەئێستادا ئەمریکا هێزێکی زۆری لە سووریا جێگیر کردووە و بەمەش شکست هێنانی کارتی هەرێمی سوونی، ئەڵتەرناتیڤی ئەمریکا گواستنەوەی هێز دەبێت بۆ سوریا، بەم هۆکارەش دەتوانین بڵێن، هێزە کوردییەکان زیاتر دەوڵەمەند دەبن بە پاڵپشتی و هێز.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.