بەپێی پۆڵینێکی جیهانی زانکۆی سلێمانی لە پلەی یەکەمی ئاستی زانکۆکانی کوردستان دێت

لەلایەن ستاندار Posted on 401 جار بینراوە

ستاندەر
له‌ به‌دواداچونێك كه‌ پرۆفسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ڕەعەد رەفعەت مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین وسه‌رۆكی بۆردی توێژینه‌وه‌ی ستانده‌ره‌ پێی هه‌ستاوه‌ بەپێی ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان لە پلەی یەکەم دایە وە لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق لە پلەی یازدەیەم دێت،
دوای ئەویش زانکۆی زانكۆی سه‌لاحه‌دین دێت لە پلەی دووەم.

هەروەها بەپێی ڕیزبەندیەکە زانكۆی سلێمانی بۆ ئه‌مساڵ نزیكه‌ی (200) زانكۆی بڕیوه‌و پێشیان كه‌وتووه‌؛ چونكه‌ له‌ نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2019 ریزبه‌ندیه‌كه‌ی (4022) بوو.

بەپێی ڕیزبەندیەکە زانكۆی به‌یان له‌ كۆتای ریزبه‌ندیه‌كه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم كه ‌جێگای ریزبه‌ندی پارساڵی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی گرتۆته‌وه‌، زانكۆی به‌یان به‌ پله‌ی سيودووه‌می هه‌رێم دێت وله‌ئاستی زانكۆكانی عێراقیش له‌ پله‌ی 97‌ وله‌ ئاستی جیهانیش به‌ پله‌ی (28950) دێت. به‌ڵام ئه‌مساڵ زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ توانیویه‌تی پله‌ی بیستونۆیه‌می هه‌رێم بێنێت وله‌سه‌ر ئاستی جیهانیش پله‌ی (25412) بێت.
شایه‌نی باسه‌ پۆلێنی ویبۆمیتركس (Webometrics Ranking of World Universities) . ئاسانترین پۆلێنە –له‌چاو پۆڵێنه‌ جیهانیه‌كانی تر- وئۆفیسه‌كه‌ی لە مەدریدی ئیسپانیایە وهەڵسەنگاندن بۆ زیاتر لە (28000) زانكۆو پەیمانگای جیهانی دەكات وهەڵسەنگاندنەكەی لەسەر وێبسایتی زانكۆكان دەبێت.

ریزبه‌ندی زانكؤكان بؤ ساڵی 2020:
1 زانكۆی سلێمانی 3847
2 زانكۆی سه‌لاحه‌ددین 4066
3 زانكۆی تیشك 5234
4 زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی 5390
5 زانكۆی دهۆك 5809
6 زانكۆی كه‌ركوك 6436
7 زانكۆی سۆران 6553
8 زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی 7110
9 زانكۆی كۆیه‌ 9023
10 زانكۆی كوردستان له‌ هه‌ولێر 9061
11 زانكؤي زاخؤ 11006
12 زانكؤي كؤمار 12563
13 زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی 12882
14 زانكۆی جیهان/ هه‌ولێر 13377
15 زانكؤي لوبناني فه‌ره‌نسی 15739
16 زانكؤی پۆلۆته‌كنیكی هه‌ولێر 15905
17 زانكۆی راپه‌رین 16211
18 زانكۆی پۆلۆته‌كنیكی دهۆك 16744
19 زانكۆی نه‌ورۆز 17203
20 زانكۆی ئه‌مریكی له‌ كوردستان 17696
21 زانكۆی چه‌رمۆ 18573
22 زانكۆی گه‌رمیان 19386
23 زانكۆی جیهان/ سلێمانی 20504
24 زانكۆی نۆلیج 20693
25 په‌یمانگای كوردستان بۆ لیكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی وتوێژینه‌وه‌ی زانستی 20958
26 زانكؤی ئه‌لكیتاب 21867
27 زانكؤي كاسؤليكی/ هه‌ولێر 23995
28 بۆردی كوردستان بۆ پیسپۆریه‌ پزیشكیه‌كان 24796
29 زانكؤی هه‌ڵه‌بجه‌ 25412
30 زانكۆی جیهان/ دهۆك 26469
31 زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر 26676
32 زانكۆی به‌یان 28950

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.