تەنها سێ قسە

لەلایەن ستاندار Posted on 274 جار بینراوە

هۆشیار عەبدوڵا

سێ قسە بۆ بەردەم کۆبونەوەی داهاتوی جڤاتی
نیشتیمانی گۆڕان سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی بەشداری گۆڕان لە کابینەی (نۆ)ی حکومەتی هەرێم:

یەک:

هەرکات رەخنە لە حکومەتی هەرێم بگرین،کۆمەڵێک هاورێمان لە گۆڕان کە دێنە جواب دەڵێن؛چیی بکەین؟بێینەدەرەوە لە حکومەت!من داوای ئەوە ناکەم بەڵام بەشداری مانای بێدەنگی نیە،بەشداریەک ئەگەر رەخنەگرانە نەبێ با ستایشکارانە نەبێ،هێزێک دوێنێ بە هیچ رازی نەبوبێ ناکرێ ئەمرۆ بە هەمو شت ڕازی بێ!‬

دو:

‫جارێ کەس نەیگوتوە با گۆڕان لە حکومەت بکشێتەوە،زۆریشن ئەوانەی دژی بەشداریکردنی گۆڕان نین لەحکومەت دژی جۆری بەشداریەکەن.لەپەرلەمان گۆڕان فراکسێۆنەکەی رەخنەگرە،بەلام بەشێکی تیمەکەی لەحکومەت ستایشکەرە.گۆڕان هێزێکە بە هەڵوێست و رەخنە دەژی نەک بێدەنگی و ستایش،بێدەنگی بۆ گۆڕان،خۆکوژیە!‬

سێ:

‫تەنها وەلامی ئەو پرسیارە بەسە بۆ ئەوەی بەشداری گۆڕان و یەکێتیش لەم حکومەتە لە سەنگی مەحەک بدات،بکەری سەرەکی و یەکلاکەرەوە لە هەمو مەلەفەکان جگە لە پارتی لەم حکومەتەدا کێیە؟!مەسرور بارزانی لە دروستکردنی حکومەتێک لە ناو حکومەتەکەیدا پرسی بە کەستانکردوە؟ئێوە بەشێکن یا ناوێکن و بەس؟!‬

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.