ستاندەر
لە بەروارى 27-ئاب، 2019 گەنجێک بەناوى ئەمیر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌حمه‌د، ته‌مه‌ن 18 ساڵ له قه‌زاى زاخۆ بە قاچاخ چووه توركیا، دواتریش هەر بە قاچاخ هەوڵیدا له شاری ئه‌ده‌رنه له توركیا به‌رێگه‌ى ئاویى به‌ره‌وه وڵاتى یونان بچێت، بەڵام به‌له‌مه‌كه‌یان ژێرئاو ده‌كه‌وێت و نغرۆ دەبێت، قاچاخچیه‌كه‌ش دوای هه‌شت رۆژ به باوكی ئه‌میر ده‌ڵێت:كوڕه‌كه‌ى ئێوه ون بووه.
باوکى گەنجەکەش دەڵێت: دوای چه‌ندین گه‌ڕان و پرسیاركردن، گۆڕی كوڕه‌كه‌م له شاری ئه‌درنه له توركیا دۆزییه‌وه، چه‌ند كه‌سێك، كه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌م بوون و رزگاریان ببوو شوێنی گۆڕه‌كه‌یان پیشاندام. بەیانی هه‌ینی 31-ی كانونى دووه‌مى 2020، ته‌رمه‌كه‌ى له‌گۆڕ ده‌رده‌هێنم و ده‌یهێنمه‌وە زاخۆ.
(دواڕۆژ)