زۆربەی لایەنەشیعییەکان لەسەر عەلاوی ڕێکەوتوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران

لەلایەن ستاندار Posted on 187 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی سەرچاوەیەک بۆ کەناڵی الحرەی عێراقی زۆربەی لایەنە شیعییەکان جگە لەنوری مالیکی رێکەوتون لەسەر دیارکردنی “محمد تۆفیق عەلاوی” بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق، بەپێی سەرچاوەکە ئەو لایەنانەی کەرێکەوتون لەسەر عەلاوی بریتین لە (هاوپەیمانی سائیرون و فەتح و حیکمە)،  بەڵام تەنها نوری مالیکی ناڕازییە لەسەری و تا ئێستاش ناوی ئەو لە گفتوگۆدایە، کەناڵی حرە ئاشکراشی کردووە ئەگەر گفتوگۆکان لەسەر راسپاردنی محمەد تۆفیق عەلاوی ئەرێنی بێت، ئەگەر هەیە رۆژی هەینی داهاتوو بەفەرمی عەلاوی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە راسپێردرێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.