پارتی داوایەكی یەكێتی لە گۆڕان ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 227 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت یەكێتی داوای كۆبونەوەی دوو قۆڵی لە گۆڕان كردووە پێش كۆبونەوەی سێ قۆڵی پارتی و یەكێتی و گۆڕان.

ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەركردایەتی پارتی بە رووداوی راگەیاندووە ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوە ناشارێتەوە، بەشێك لە‌و پۆستەی بڕیارە بدرێتە گۆڕان تاوەكو ئێستا لەلای یەكێتی ‌و هەندێ‌ پۆستیش وەك بریكاری وەزارەتەكان پارتیش وەرینەگرتووە ‌و دەشڵێت “بۆ چارەسەركردنی گرفتی پێدانی پێدانی پشكەكانی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم  بە هاوبەشی ئێمە ‌و گۆڕانیش داوای كۆبوونەوەی سێ‌ قۆڵیمان كردوە لەگەڵ یەكێتی.

وتیشی بەڵام یەكێتی داوایكردوە پێش كۆبوونەوەی سێ‌ قۆڵی، كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵی لەگەڵ گۆڕان بكات ئەوەش تاوەكو ئێستا ماوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.