ئێران داوا لەفەرەنسا دەکات توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران رابگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی دەرەوەی ئێران داواکارییەک ئاڕاستەی حکومەتی فەرەنسا دەکات، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەپێگەی تایبەتی خۆیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر داوا لەحکومەتی فەرەنسا دەکات توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیانەی وڵاتەکەی بەکارنەهێنێت، ئەم داواکاریەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوەهات کەوا رۆژی سێشەمەی رابردوو خۆپیشاندان لەپاریسی پایتەخت ئەنجامدرا دژی گرانکردنی باج لەسەر کرێکاران، شایەنی باسە داواکاریەکەی ئێران بەداواکاریەکەی سەیر لەقەڵەم دەدرێت، چونکە ئەو داواکاریەی ئێران لەکاتێکدایە ئەو وڵاتە بەردەوام توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی بەکاردێنێت، لەنوێترین خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانی ئێرانیش کەساڵی ڕابردوو ئەنجامدرا دژی گرانکردنی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندەی نرخی جارانی، هێزەئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بەزەبری هێز کۆتایان بەخۆپیشاندانەکان هێنا، بەپێی راپۆرتی ئەمنیستی ئینتەرناشناڵیش لەخۆپیشاندانەکاندا ١٤٠ کەس لەخۆپیساندارەکان گیانیان لەدەستدا.

 

سەرچاوە: ئارتی عەرەبی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.