شاهۆ ئەمین 1882 مەتر زەوی لەسەر شەقامی 120 مەتری وەردەگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 851 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی بەدواداچونێکی ڕۆژنامەنووس ئیبڕاهیم علی، شاهۆ ئەمین، بێژەری کەناڵی رووداو 1882 مەتر زەوی لەسەر شەقامی 120 مەتری وەردەگرێت و بەبڕی چوار سەد هەزار دۆلار واتە 40 دەفتەر دۆڵار دەیفرۆشێت.

 

دەقی بەدواداچوونی ئیبراهیم عەلی

شاهۆ ئەمین، بێژەری هەواڵەکانی کەناڵی تەلەفزیۆنی روداوی سەر بەنێچیرڤان بارزانی بەناوى هاوسەرەکەیەوە کە هاوڵاتییەکی سورییەو خەڵکی قامشلۆیە پارچە زەوییەکی (1882)مەتری بۆ دروستکردنی بەنزینخانەی کاتی وەردەگرێت.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی بەدەستم کەوتوون لەدوا رۆژەکانی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم، نزیکەی یەک دۆنم زەوی دراوە بەشاهۆ ئەمین، بەڵام ناوبراو بۆ ئەوەی نازانرێت، ئەو پارچە زەوییەی وەرگرتووە دەیکات بەناوی هاوسەرەکەیەوە کە هاوڵاتییەکی رۆژئاوایەو ماوەی چەند ساڵێکە لەهەرێمی کوردستان نیشتەجێیە.
ماوەی 10 رۆژ بەوردی بەدواداچوونم بۆ بەڵگەنامەکان کردو لەوە دڵنیابوومەوە کە ئەو کەسەی ئەو پارچە زەوییەی وەرگرتووە هاوسەرى شاهۆ ئەمینەو سەرجەم نوسراوەکانیش لەسەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێرو شارەوانی چواری هەولێر بوونیان هەیە. لەچەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە لەو بەڵگەنامانە دڵنیابووم و بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستم کەوتن، شاهۆ ئەمین دوای تەواو بوونی مامەڵەی وەرگرتنی ئەو پارچە زەوییە لەشەقامی بازنەیی 120 مەتری. بەشێوەیەکی خێرا و بەنرخێکی کەمتر لەنرخی بازار ئەو پارچە زەوییە دەفرۆشێت بەبڕی (400) هەزار دۆلار. واتە چل دەفتەر. ئەو کەسەشی زەوییەکەی کڕیوە بەشێوەیەکی خێرا بەنزینخانەکەی دروستکردووەو لەسەرو بەندی ئاڵوگۆڕی کابینەی هەشتەم و نۆیەم ئەو بەنزیخانەیە بەشێوەیەکی خێرا دروستکراوە. بۆ ئەوەی مامەڵەکەی هەڵنەوەشێندرێتەوە.
بەپێی ئەو نوسراوانەی لەبەر دەستمدان، بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانی هەولێر. نوسراوێکی ئاراستەی شارەوانی چواری ناوشاری هەولێر کردووە لەبەرواری (2/4/2019) داوای دابینکردنی پارچە زەوییەک دەکات بۆ دروستکردنی بەنزینخانە بەشێوەی کاتی. لەبەرامبەر دابینکردنی ئەو پارچە زەوییە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر داوای لەشارەوانی چوارکردووە بەڵێننامە لەهاوڵاتی (هەیام عیکی) وەربگیرێت، کە بەشێوەیەکی کاتی بەنزینخانەیەک لەشەقامی 120 مەتری دروست بکات.
هەیام عیکی لەبەشی یاسایی شارەوانی هەولێر بەڵێننامەی لێوەرگیراوە، لەبەرامبەر دروستکردنی ئەو بەنزینخانەیەدا هەرکاتێک شارەوانی پێویستی بەو زەوییە هەبێت، زەوییەکە بداتەوە بەشارەوانی و بەهیچ شێوەیەکیش داوای قەرەبوو نەکاتەوە.
کە ئەمەش دەقی بەڵێننامەکەی هاوسەری شاهۆ ئەمینە “ئاماژە بەنوسراوی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر (4662) لەبەرواری (2/4/2019) سەبارەت بەدروستکردنی بەنزینخانەیەکی کاتی لەلایەن هاوڵاتی هەیام عیکی لەسەر روبەری (1882)مەتر کە لەسەر شەقامی خزمەتگوزاری شەقامی بازنەیی 120 مەتری لەپشت شووقەکانی هانا ستی. بەڵێن دەدەم، کەوا هاوکاری شارەوانی بکەم هەر کاتێک بۆ هەر کارێک شارەوانی پێویستی بەو پارچە زەوییە بوو. بەڵێن دەدەم ئەو کاتەی شارەوانی پێویستی بەو پارچە زەوییە بوو، سەرجەم کەل و پەلەکان هەڵبگرم، بەبێ ئەوەی داوای قەرەبوو بکەم. هیچ کاتێکیش سکاڵای یاسایی تۆمارنەکەم بۆ وەرگرتنی قەرەبوو لەبەرامبەر هەڵگرتنی کەل و پەلەکانم. لەهەمانکاتدا پابەندی سەرجەم رێنماییەکانی شارەوانی دەبم. بەپێچەوانەی ئەم بەڵێننامەیە پابەندم بەهەر رێکارێکی یاسایی بەرامبەرم دەگیرێتەبەر”.
لەسەر بەڵێننامەکەدا ناوی هەیام عیکی هاوسەری شاهۆ ئەمین نوسراوەو پەنجە مۆری لێوەرگیراوە. هەروەها ژمارەی ناسنامەکەی هەیام عیکی نوسراوە کە ژمارەکەی (511798832)ە کە لەرێککەوتی (3/3/2019) دەرچووە. هەروەها ناونیشانی شوێنی دانیشتنی هەیام عیکی نوسراوە گوندی ئینگلیزی. لەگەڵ ژمارە مۆبایلی.

چاوەروانی بڵاوکردنەوی ناو و زانیاری تەواو لەسەر زەوی وەرگیراوە ڕۆژنامەنووسە ڕوونگۆرەکەبن ئەویش بە نزیکی 40 دەفتەر دۆڵار فرۆشراوە لە نزیک 120 و شەقامی گشتی بحرکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.