بەپەلە: ستاندەر ئەنجامی شەڕی هێزەكانی پاراستنی كەمپی مەخمور و داعش بڵاودەكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ هێزێكی پاراستنی كەمپی مەخمور بەهۆی هێرشێكی پێشتری چەكدارانی داعش بۆ سەر چەند شوانێكی دانیشتوی كەمپی شەهید رۆستەمی پەنابەرانی باكوری كوردستان، لەدەور و بەری مەخمور. لە ئەنجامی شەڕەكەدا كە ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێكی خەیاند، بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەكی ستاندەر دوو چەكداری داعش كوژراون و چەند كەسێكی تریشیان بە دیل گیراون، ناوچەكەشیان لێپاك كراوەتەوە، لەبەرامبەردا هێزەكانی پاراستنی كەمپی مەخمور شەهیدیێكیان هەیە و دوو شەرڤانیش بریندار بوونە. جێی باسە ئەگەرچی هێزێكی پێشمەرگە لەناوچەكە نزیك بوونە بەڵام بۆ پشتیوانی نەچونەتە هانای هێزەكەی پاراستنی كەمپی مەخمور تا ئێستا هۆكارەكەی نادیارە. ستاندەر لە داهاتوو وێنەی كوژراوانی داعش بڵاودەكاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.