شێرزاد شێخانى
مشتومڕى په‌يڕه‌وى ناوخۆى يه‌كێتى درێژه‌ى هه‌يه و، له‌سه‌ر ناكۆكى نێوان باڵه‌كان خه‌ريكه وه‌زعى ناوخۆى يه‌كێتى به‌ره‌و ئاقارێكى مه‌ترسيدار ببات . مهترسييهكهش ته‌نها ئه‌وه نيه پرۆسه‌ى هه‌موارى په‌يڕه‌وه‌كه درێژه بكێشێت و له‌ئه‌نجامدا سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى بۆ ماوه‌يه‌كى درێژتر كاره‌كانى ئيفيليج ببن ، به‌ڵكو ره‌نگه كار له‌سه‌ر تهبايى وتهوافوقى باڵهكانيش بكات كه كۆنگره سه‌ركه‌وتووانه توانى تا حه‌ددێك ده‌سته‌به‌رى بكات .
ئێستا ئه‌نجومه‌نى دانايانيش خه‌ريكه بێته ناو ململانێكه‌و ئه‌ويش به‌قسه‌ى ميدياكان پرۆژه‌يه‌كى هه‌يه بۆ ده‌ستنيشانكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى كه به‌پێى پرۆژه‌كه‌ى مه‌لا به‌ختيار زۆربه‌ى ده‌سه‌ڵاته باڵاكان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆيدا كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات ، چونكه ئه‌و كات هيچ مانايه‌ك بۆ سه‌ركردايه‌تى تازه‌ى يه‌كێتى نامێنێته‌وه‌و هه‌مان ئه‌ندامانى پێشووترى مه‌كته‌بى سياسى وده‌سته‌ى كارگێڕى ده‌سه‌ڵاته‌كان قۆرخ ده‌كه‌ن به‌ناوى ئه‌نجومه‌نێكى تازه‌وه .
كێشه‌كه ئێستا له‌سه‌ر دابه‌شكردنى پۆسته باڵاكان و ده‌سه‌ڵاته‌كانه ، به‌تايبه‌تيش رازيكردنى باڵه جياكانى يه‌كێتى ، لهسهرووشيانهوه پۆستى باڵاى كه‌سى يه‌كه‌م ودووه‌مى هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى باڵا‌و سه‌ركردايه‌تى . بۆيه ئه‌م پێشنيارانه ده‌خه‌مه به‌رده‌م سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى به ئومێدى ئه‌وه‌ى ديراسه بكرێن ، به‌تايبه‌تى ئێستا په‌يڕه‌و له‌قۆناغى ههمواركردنهوهدايه و هێشتا مه‌جال هه‌يه گۆڕانكارى له زۆربه‌ى ماددهكانيدا بكرێ .
پێشنياره‌كان :
1- ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى وبه‌رژه‌وه‌ندى كه به‌شێك له يه‌كێتييه‌كان به ( ئه‌نجومه‌نى دانايان) ناويان بردووه و‌ئێستا له 9 ئه‌ندام پێكهاتووه ، به‌راى من ئه‌نجومه‌نه‌كه مادام خۆى به ئه‌نجومه‌نێكى باڵا‌و برياردهرى يه‌كێتى ئه‌زانێ ، با ژماره‌يان زياد بكرێ بۆ 15 ئه‌ندام . هه‌ر ته‌نها ئه‌و ئه‌ندامه پيرانهيان تيا نه‌بێ ، چونكه ئه‌مه ئه‌نجومه‌نى پيرانى يهكيتێ نيه ، به‌ڵكو وه‌ك له‌ناوه‌كه‌ى دياره ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسييه ، كه‌واته دانايى مه‌رج نيه ته‌نها شاييستهى پيرانى ناو يه‌كێتى بێت ، به‌ڵكو پێويسته ئه‌ندامى گه‌نجيش له‌و ئه‌نجومه‌نه بوونيان هه‌بێ مادام ئه‌نجومه‌نه‌كه سياسييه . به‌مه‌ش كێشه‌ى سه‌رۆك وجێگره‌كه‌ى چاره‌سه‌ر ده‌بێ ، ئه‌ويش به ده‌ستنيشانكردنى كه‌سێك له جه‌مسه‌ره‌كه‌ى باڵى مام جه‌لال ( لاهورى شيخ جه‌نگى ياخود باڤڵ تاڵه‌بانى ) بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه . كه بێگومان ده‌سه‌ڵاتێكى زۆرتريشى ئه‌بێت له ده‌سه‌ڵاتى جێگرى سه‌رۆك يان سكرتێرى گشتى .
2- دانانى يه‌ك جێگر بۆ سكرتيرى گشتى ياخود سه‌رۆكى يه‌كێتى . ئه‌ويش لهباڵهكهى مام جه‌لال ( لاهور ياخود باڤڵ ) .
3- دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌شێوه‌يه‌ك بێت كه له‌ناو ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسيى بڕياره‌كان به شێوه‌ى 50+ 1 بێت ، به‌تايبه‌ت له‌كاتى بڕيارى هه‌ر فيتۆيهك به‌رامبه‌ر بڕياره‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى .
4- هه‌ر بڕياريكى بهفيتۆ كرا‌و له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى بأڵاى سياسييه‌وه ده‌ركرا ، ئه‌گه‌ر بووه هۆى ناڕه‌زايى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردايه‌تى ، ئه‌وه ئه‌بێ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ندا ببه‌سترێ بۆ گفتوگۆ‌و گه‌يشتن به‌رێكه‌وتن .
5- دانانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سياسى به فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى يه‌كێتى ، ئه‌ويش دوو ياريده‌ده‌رى هه‌بێ ، يه‌كيان بۆ كاروبارى هێزى پێشمه‌رگه ، ئهويتريش بۆ كاروبارى ده‌زگا ئه‌منيه‌كان ، ئه‌مانه‌ش دابه‌شبكرێن به‌سه‌ر باڵه‌كاندا به‌پێى ته‌وافوق .
6- هه‌مواركردنى په‌يڕه‌وى ناوخۆ به‌شێوه‌يه‌ك كه رێگه بدات ئه‌و شه‌ش ئه‌ندامه‌ى بۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى( دانايان) زياد ده‌كرێ ، هه‌ر له‌ناو سه‌ركردايه‌تى ئێستاى يه‌كێتى داخلى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ببن .
7- راسپاردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى ئۆرگانه‌كانى يه‌كێتى وه‌كو ( مه‌ڵبه‌نده‌كانى هه‌ر پێنج پارێزگاكه‌ى هه‌رێم ، مه‌كته‌به‌كانى يهكيتى ) وه‌كو پێشتر له‌مه‌كته‌بى سياسيدا هه‌بوو .ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانيش بكه‌ونه سه‌ر كاركردن .
به‌م پێشنيارانه ئهتوانين هه‌م تهوافوقێكى به‌هێز له‌نێو باڵه‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ين ، هه‌ميش كۆتايى به‌و مشتومڕه‌ى ئێستاى په‌يڕه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كاندا بێنين ..