نامەیەکی نهێنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ حکومەتی عێراق ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 255 جار بینراوە

ستاندەر

قەیس غەز عەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی “العهد” ی عێراقی ئاشکرای دەکات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نامەیەکی نهێنی بۆ حکومەتی عێراقی ناردووە و تیایدا کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق دیاریکردووە.

غەز عەلی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ماوەی دیاریکراو بە پێی نامە نهێنیەکە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ساڵێک و دوو مانگە و کشانەوەی تەواوی هێزەکان تاکو دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەخایەنێت.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە لایەنی عێراقی متمانەی بەو بەڵێنەی ئەمریکا نییە چونکە بەڵێنەکە نا فەرمی یە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.