گرینگ:نوێترین زانیاری نهێنی لەسەر ڤیتۆی ئێران لەسەر د.بەرهەم بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 266 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بریاری هاوسەرۆکایەتی بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتی پەسەند کرد،ئەمەش پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنەی پێشوی نێوان باڵەکان بوو بۆ بەرێوەبردنی یەکێتی کە بەپێی ڕێکەوتنی پێشووی باڵەکان د.بەرهەم بە سەرۆکی یەکێتی و هەریەکە لە پاڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بە جێگری سەرۆک دیاریکرابوون ،بەڵام دوای فشارەکانی ئێران و ڤیتۆیان لەسەر د.بەرهەم باڵی دەستڕۆیشتوو لە ڕێککەوتنێ پێشوویان پاشگەزبونەتەوە
بەپێی زانیاری سەرچاوەیەکی تایبەتی ستاندەر ٫ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئێران لە ڕێگای وەفدێکەوە بە سەرۆکایەتی ئاغای مەسجیری یاریدەدەری تایبەتی قاسم سولێمانی هەوڵوێستی ئێرانیان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی یەکێتی ئاشکراکردووە ڕایانگەیاندووە ئەوان وەک ئێران ڤیتۆیان لەسەر د.بەرهەم ساڵح هەیە بۆ سەرۆکی یەکێتی هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە د.بەرهەم کاندیدێکی ئێرانی ڕەتکردۆتەوە بۆسەرۆک وەزیرانی عێراق،
هەروەها ،شاندەکەی ئێران ڕایانگەیاندووە لە ئێستادا ئێران ڕازیش نابێت لاهور شێخ جەنگی ببێتە سەرۆکی یەکێتس تەنیا پشتگیری ئەوە دەکەن کەسێک لە بنەماڵەی تاڵەبانی ببێتە سەرۆکی یەکێتی
شایەنی باسە لە کاتی کاندید کردنی د.بەرهەم سالح و فواد حوسێن بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ئێران لە ڕێگای نهێنی لە هەوڵی دروستکردنی پشتگیری بووە بۆ فواد حوسێن کاندیدی پارتی چونکە پێیوابووە د.بەرهەم ساڵح لە ئەمریکا نزیک بووە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.