ڕۆژنامەیەکی تورکی باسی پلانێکی ئەمریکا دەکات بۆ بەیەکەوە لکاندنی باشور و ڕۆژئاوای کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 233 جار بینراوە

ستاندەر

ڕۆژنامەی یەنی شاغ ی تورکی ڕاپۆرتێکی لەسەر بۆچونی شارەزایانی تورکی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە داهاتووی عێراق و سوریا کە لەڕاپۆرتەکەدا شارەزایان ئاشکرایان کردووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلانێکی نوێی داڕشتووە بەمەبەستی لکاندنی بەشێکی خاکی عێراق بە سوریا و دروستکردنی قەوارەیەکی نوێ.

لەڕاپۆرتەکەدا ئیسماعیل حەقی بیکین سەرۆکی پێشوی دەزگای هەواڵگری تورکیا دەڵێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاردەکات بۆ لکاندنی هەرێمی کوردستانی عێراق بە کوردانی باکوری سوریا و دروستکردنی وڵاتێکی نوێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.