سکاڵا لە دژى پارێزگارى کەرکوک تۆمار دەکرێت!

لەلایەن ستاندار Posted on 313 جار بینراوە

ستاندەر

لە بازاڕى کەرکوک جۆرە پێڵاوێک هەیە، کە هێمای ئایینی  زەردەشتی لەسەر نەخشێنراوە و بەو هۆیەش زەردەشتیەکانى هەرێمى کوردستان سکالایان لە دژى پارێزگارى کەرکوک تۆمار کرد و نوێنەری پەیڕەوانی ئایینی زەردەشتی، کە ناوى ئاوات حوسامەدینە بەمشێوەیە ڕونکردنەوە دەدات:

بڵاوبوونەوەی جۆرە پێلاوێك بە هێمای ئایینی زەردەشتیەكان لە بازاڕەكانی كەركووك، بەمەبەستی تێكدانی ئارامیی كوردستان و پێكەوەژیانی نێوان ئایینەكانە و ئێمە ئەم كارە بەدژی پێكەوەژیان لەقەڵەم دەدەین و دژی بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە پێلاوەین لە بازارەكان بە هێمای ئایینی زەردەشتییەكانەوە. بە توندی ئیدانەی ئەوكارە دەكەین و ئێمە، وەك زەردەشتییەكان دژی هیچ ئایینێك هیچ كارێك ناكەین و هەموو ئایینێك لای ئێمەی زەردەشتییەكان قبووڵە، بەڵام ئەو كەسانەی ئەمجۆرە كارانە دەكەن، مەبەستیان تێكدان و ناخۆشی و نانەوەی ئاژاوەیە، لە نێوان تاكی كورد بەگشتی و زەردەشتییەكان بەتایبەتی، ئەمە یەكەم جار نیە لەدژی زەردەشتییەكانی كوردستان ئەمجۆرە كارانە دەكەن و پێشتر لە سلێمانی هاوشێوەی ئەم جۆرە پێلاوە كارێكیان دژی ئایینی زەردەشتی كرابوو، ئەوكات وەزارەتی ئەوقافمان ئاگادار كردەوە بەرامبەر ئەو كارە و تەنیا ئیدانەی كرد و ئەوەی دژی ئایینی مەسیحی كرابوو رابردوو تەنها ئیدانەی كردبوو لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینییەوە و حكوومەت هەڵوێستی هەبوو. بەرامبەر ئەو پێڵاوەی بە هێمای ئایینی لە بازاڕەكانی كەركووك زەردەشتییەوە بڵاو بووەتەوە، سكاڵا دژی ڕاكات جبووری پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك تۆمار دەكەم، بەهۆی ئەوەی چۆن رێگای داوە ئەو جۆرە پێلاوانە لە بازاڕەكانی كەركووك بڵاو ببنەوە، كە بەتەواوی دژی ئایینی زەردەشتییە، پارێزگاری سەپێنراوی ئێستای كەركووك بەرپرسە لەم كارە، بۆیە لەڕێگای پارێزەرەكانمانەوە سكاڵا دەجووڵنێن دژی ئەم كارە. ئەم كارە جێگەی قبووڵ نییە، پێشبینی ئەوە دەكەین لە وڵاتانی دراوسێ‌ ئەمجۆرە پێڵاوانە بەمەبەست بۆ تێكدانی ئارامی و پێكەوەژیان هاتبێتە بازاڕەكان، گەر میكیاژێك لە بازارەكانی كەركووك بفرۆشرێت و لە كۆمانپانیاكانی ڕاكان جبووری نەبێت، رێگا نادات لە بازاڕ بڵاو ببێتەوە، بەڵام بۆ سووكایەتی بە ئایینی زەردەشتی دراوە پێڵاو بە هیماكانیەوە بڵاو ببێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.