ستاندەر
لە نوسینێکیدا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک، سەرۆکی بۆردی توێژینەوەی ستاندەر و مامۆستای زانکۆی سەلاحەدیین پ.ی.د رەعەد رەفعەت، بە ناونیشانی لاوازی سیاسەتی کورد ،
نزیكه‌ی مانگێكه محمد توفیق عه‌لاوی راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی، له‌و چه‌ند رۆژه‌ی كۆتایی وپێش راگه‌یاندنی كابینه‌كه‌ی حزب وفراكسیۆنه كوردیه‌كان بهخۆكهوتونه وبه‌شێوه‌یه‌كی زۆر لاواز له‌هه‌وڵی به‌شداریكردنن له كابینهکەی عەلاوی،
د.رەعەد مامۆستای زاکۆی سەلاحەدین بۆچونی وایە، کورد تا كۆتا قۆناخیش هه‌ر پشتگیری مانه‌وەی عادل عبدولمەهدی کردووە بۆیە نابێت ئێستاش چاوه‌ڕێ بكه‌یت رۆڵت هه‌بێت له دانانی جێگره‌وه‌كه‌ی.هەروەها دەشڵێت حزب وفراكسیۆنه كوردیه‌كان له‌جیاتی دانانی پێشمه‌رجی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد بێت له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، هه‌ر حزبه‌و خه‌می به‌ده‌ستهێنانی پۆسته له كابینه نوێیه‌كه.
سەرۆکی بۆری توێژینەوەی ستاندەر دەشنوسێت، لاوازی ئه‌و حزب وفراسیۆنانه به ئاشكرا ره‌نگی داوه‌ته‌وه له شێوازی دانوستانه‌كانیان. حزب هه‌یه عه‌لاوی ته‌نها نوێنه‌ری خۆی بۆ سه‌رۆك ومهرجهعهكهی ناردوه، فراكسیۆن هه‌یه به‌نامه‌ی سۆشیال میدیا به‌ڵێنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر وپێشمه‌رگه‌ی لێوه‌رگرتوه، به‌رپرسی باڵای حزب هه‌یه ته‌نها به ته‌له‌فۆنێك پشتیوانی لە حكومەته‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌كات به‌مه‌رجێك مافە دەستووری و داراییەكانی كورد تێیدا پارێراو بێ.
لە کۆتایی نوسینەکەدا پ.ی.د رەعەد دەنوسێت،جێگای تێرامان وسهرسوڕمانه له ووڵاتان به‌ڵكو له عێراقیش، متمانه نابه‌خشرێته كابینه‌ی حكومه‌ت تا سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو كارنامه‌كه‌ی نهخاتهروو كه به‌رنامه‌ی ووردی حكومه‌ته‌كه‌ی تێدابێت وسه‌قفی زه‌مه‌نی دیاریكراوبێت بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان.