ئێران نایەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق بکرێنە دەرەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە

ستاندەر

لەپێناو دەستکەوتنی دراوی دۆلار لەڕێگەی عێراقەوە، ئێران نایەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بڕۆنەدەرەوە.

یەحیا کیبیسی ڕاوێژکاری سەنتەری عەڕەبی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی ئاشکرای دەکات کە ئێران پاڵنەر نییە بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و نایەوێت عێراق بکەوێتە ژێر سزاکانی ئەمریکاوە.

ئەو ڕاوێژکارە ستراتیژیە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ئێران لەڕێگەی عێراقەوە بڕێکی زۆر دۆلاری ئەمریکی دەستدەکەوێت کە ئەگەر عێراق بکەوێتە ژێر سزاکانی ئەمریکا ئەوا ئێران ئەو دۆلارانە لەدەست دەدات و عێراق ناچاردەکرێت کە مامەڵەکانی لەگەڵ ئێران ڕابگرێت کە لەئێستادا بەخشراوە لەوەی مامەڵە لەگەڵ ئێران نەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.