میدیای ئێرانی هۆشداری دەدات و ڕیفراندۆم بیری کورد دێنێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

ئاژانسی هەواڵی مێهری سەر بە حکومەتی ئێران هۆشداری دەداتە هەرێمی کوردستان لە پشتێکردنی ئەمریکا لە کورد و پشتکردنە کوردانی ڕۆژئاواو دژایەتیکردن ڕیفراندۆمیش بەبیر کورد دێنێتەوە.

لەڕاپۆرتەکەی میدیا ئێرانیەکە هاتووە سەرەڕای ئەوەی کوردانی ڕۆژئاوا و هێزەکانی سوریای دیموکرات سەلماندیان کە هاوپەیمانی ئەمریکان بەڵام ئەمریکا پشتی لەکورد کرد و بووە هۆی ئاوارەبوونی ۱۰۰ هەزار هاوڵاتی. هەروەها ئەوەش هاتووە کە لەکاتی ڕیفراندۆم ڕاوێژکارە ئەمریکی و ئیسڕائیلیەکان بە ئەنقەست زانیاری هەڵەیان بە سەرۆکی هەرێم دەدا بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم ئەنجامبدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.