مەزڵوم کۆبانی:خۆبه‌ڕێوبه‌ریی دیموكراتی پرۆژه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی واقیعیه‌ و له‌ناو ناچێت

لەلایەن ستاندار Posted on 612 جار بینراوە

ستاندەر

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات،ڕایدەگەیەنێت،خۆبه‌ڕێوبه‌ریی دیموكراتی پرۆژه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی واقیعیه‌ و له‌ناو ناچێت، به‌بێ ئه‌وه‌ش كێشه‌كانی‌ سوریا چاره‌سه‌ر نابن، ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌ربازی ناتوانێت ببێته‌ چاره‌سه‌ر، بۆیه‌ هیوادارین سه‌پاندنی رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیی به‌لاوه‌ بنرێت.

مەزلوم کۆبانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات،لە نوێترین دیمانەیدا  له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ عه‌ره‌بیه‌ ڕایگەیاند،پێویسته‌ هه‌موو پێكهاته‌كان به‌بێ جیاوازیی له‌ كۆمیته‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سوریا به‌شداربن، ئه‌وكات پێویسته‌ بوترێت چاره‌سه‌ری سوری، ده‌ستوری سوری و دانوستانی سوری.

مەزڵو کۆبانی هەروەها ووتیشی،ماف به‌پێی قوربانیدان و هه‌ڵویسته‌كان ده‌درێت، ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی گه‌لی ئێمه‌ داویانه‌، كه‌متر نییه‌ له‌ گه‌لانی دیكه‌، داواكاریی ئێمه‌ مافێكی ڕه‌وایه‌ و خۆبه‌ڕێوبه‌ریی دیموكراتی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.