ستاندەر
عه‌بدوڵڵا گویل، سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا دەڵێـت:پرسی كورد كێشەیه‌كی بنەرەتییه له‌توركیا، هه‌ربۆیه ئەگەر توركیا ئەو پرسە چارەسەر نه‌كات، ئه‌وا لە كێشەكان رزگار نابێت، چونكه كورد لەنێو جوگرافیای چوار وڵاتدان و زۆرینەیان لە توركیان و چالاكن. ئێستا كوردانی توركیا تێكەڵ بە كۆمەڵگەی توركی بوون، بۆیه جیاكردنەوەیان مەحاڵە. ئەگەر مافەكانی كورد مسۆگەر ببن، ئەوكات توركیا دەتوانێت كێشەكانی دەرەوەی بە ئاسانی چارەسەر بكات.