هاوسەرۆکیەکەى مارى بوکچین و هاوسەرۆکییەکەى یەکێتى!

لەلایەن ستاندار Posted on 267 جار بینراوە

کەمال رەئوف

لە دنیادا زۆر تێزى فکرى و تێروانینى فەلەسەفى هەبووە، کەتەنها هەر لەسەر کاغەز ماونەتەوەو لەئەسەر ئەرزى واقیع هچیان لێ شین نەبووە و بۆ ژیان تاقى نەکراونەتەوە، یان بەدەردى ئەوە نەهاتون، لەواقیعى ژیاندا کاریان پێبکرێت.
لەئەنجامى گفتوگۆکانى ئۆجەلان و بیرمەندى ئەمریکى مارى بوچین، ئەوە تێزە بۆ ئیدارەو بەرێوە بردن هاتە ئاراوە کە بە سیستەمى هاوسەرۆکى دەناسرێتەوە. زۆرکەس لایان وایە کە ئەسڵى تێزەکە داهێنانێکى ئیکۆلۆجى مارى بوکچین بووەو ئۆجەلان گەشەى پێداوەو لەسەر ئەرزى واقیعیش تاقى کردۆتەوە، دیارە بیرکردنەوە و تێزەکەى مارى بوکچین هەرچۆن بووبێت، ئەوەى کە زیاتر ئەم تێزەى بەجیهان ناساند ئەو هەنگاوە عەمەلیانەى پەکەکە بوو کە لەبوارى جێبەجێکردنى جڤاتى و حزبیدا، کارى پێکرد.
ئامانج لەمەش هاوسەنگى جێندەرى و بەشداریپێکردنى ژنان بوو، لەهەموو بوارەکانى ژیاندا، بەتایبەتى بوارى ئیدارەو حوکمرانى. بەڵام بەحوکمى ئەوەى پەکەکە ناوچە نفوزى لەباکور نەکەوتە بن دەست هاوسەرۆکى لە بوارى حوکمرانى لەرۆژئاوا پیادەکرد، بەڵام لەناو حزبدا ماوەیەکى زۆر بوو وەک سیستەکمێکى نوێ، تارادەیەکى زۆر کارى پێکرا بوو. ئێستا دەبیستین یەکێتیش سیستەمى هاوسەرۆکى بۆ ئیدارەدانى حزبەکەى خستۆتە بوارى جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەوەى ئەم هاوسەرۆکییە جیا ئەکاتەوە لەو هاوسەرۆکییەى رۆژئاواو پەکەکە، ئەوەیە، لەناو پەکەکە هاوسەرۆکى بەماناى بوونى بەشداریپێکردنى ژن و پیاو، واتە یەک ژن و یەک پیاو بۆ پۆستێکى دیاریکراو، ئەمەش نەک هەر لە دەستەى سەرۆکایەتى بەڵکۆ بۆ هەموو پنتەکانى کارى رێکخستن و ئیدارەش شۆر دەبێتەوە، بەڵام ئەوەى یەکێتى نەک هەر خۆى لە بەشداریکردنى ژن نەداوە، تەنانەت لە ریزى دووەمى ئەم ئیدارەو سەرۆکایەتیە، کە ناوى جێگرو کارگێرى بۆدیارکراوە، ناوى تاکە ژنێکیش نابیسترێت، ئەوە جگە لە ئۆرگانەکانى ترى حزب و ئیدارەو حوکمرانى کە یەکێتى هاوبەشى حکومەتى هەرێمەو ناوچە نفوزى خۆى هەیە، ئەم هاوسەرۆکییە هەر باس ناکرێت، وەک ئەوەى حزبێک سەرکایەتیەکەى بەهاوسەرۆکایەتى بێت و باقى ئۆرگانەکانى ترى بەشێوە کلاسیکییەکە بمێنێتەوە.
لەناو پەکەکە تەنها شوێنێک کە ئەم هاوسەرۆکییە نایگرێتەوە و وەک پێویست جێبەجێنەکراوە ناو ریزەکانى هێزى گەریلایە، بەڵام بۆ ئەوەش رێژەى کۆتا بەئاستێکى بەرز دیاریکراوە، بەڵام لەرۆژئاوا تارادەیەکى زۆر لە هەموو بوارەکان جێبەجێ کراوەو تارادەیەکى زۆریش بوتە جێگەى سەرنجى هەموو ناوەندەکانى جیهان. بەڵام لەناو یەکێتى ئەم هاوسەرۆکییە تەنها شمولى دوو سەرکردەى پیاو ئەکات وەک عەساى سیحرى بۆ چارەسەرى ناکۆکی پیاو پیاو بەکار هاتوە نەک کێشەى جێندەرى و بەشداریثێکردنى ژنان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.