ستاندەر نوێترین توێژینەوەی لەبارەی دابەشكردنی دەسەڵاتەكان و كێشەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 546 جار بینراوە

ستاندەر

بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر لە نوێترین توێژینەوەی خۆیدا وردەكاری دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان و كێشەكانی ئەم دواییەی نێوان دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەخاتە روو.

توێژینەوەكە لەلایەن توێژەر سەنگەر رەسوڵ لە ژێر ناونیشانی “سیسته‌می دیموكراسی له‌ بازنه‌ی ته‌وافوق- دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مانی له‌ نێوان ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌هه‌رێمی كوردستان-دا” بڵاوكراوەتەوە.

سەنگەر رەسول لەبەشێكی توێژینەوەكە نوسیویەتی “سیستمی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی دانووستان و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی وزاری و دابه‌شكردنی پۆسته‌ سیادییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسییه‌تی ته‌وافوقی دروست ده‌بن، به‌ڵام دواتر له‌كاتی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كار و له‌واقیعدا ده‌گۆرێت بۆ پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسییه‌تی زۆرینه‌”.

هەروەها دەشڵێت “پێگه‌و پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ وه‌ك به‌ركه‌وته‌و به‌شی سیاسی له‌ئاست پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێم ره‌چاو ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ده‌سه‌ڵات و به‌رێوه‌بردن هه‌مان ڤیتۆ و هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێم-ی نییه‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌په‌رله‌مان حوكم ده‌كات.”

بۆخوێندنەوەی تەواوی توێژینەوەكە لێرە كلیك بكە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.