٢٤ کاتژمێر تێپەر دەبێت و بارزانی ئامادەنیە پیرۆزبایی لە هاوسەرۆکانی یەکێتی بکات کە هاوبەشی حزبەکەیەتی لە حکومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 535 جار بینراوە

ستاندەر

نزیکەی ٢٤ کاتژمێر تێپەردەبیت بەسەر دیاریکردنی هەریەکە لە پاڤڵ تاڵەبانی و لاهوری شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکانی یەکێتی و تائێستا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات و دوو سەرۆکایەتیە جێبەجێکارەکەی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن بارزانیەکانەوە سەرۆکایەتی دەکرێن هیچ پیرۆزبایەکیان ئاڕاستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی و یەکێتی نەکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات دوای هەڵبژاردنەوەی وەك ئەمینداری یەكگرتوو  پیرۆزبایی لە سەلاحەدین بەهادین کرد،هەرچەندە یەکگرتووی ئیسڵامی هاوبەشی پارتی نیە و پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە ،بەڵام پیرۆزبایی لە یەکێتی نیشتیمانی نەکردوو کە هاوبەشی پارتی دیموکراتە لە حکومەت .

پیرۆزبایی نەكردن بارزانی لە یەكێتی،دوای کۆنگرەو هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی یەکێتی ئاماژەیەكە بۆ نیگەرانیی بارزانی لە هاتنە پێشەوەی  گروپی ١٦ی ئۆکتۆبەر،کە زۆرینەی دەنگەکانی کۆنگرەوسەرکردایەتی یەکێتی دەستەبەرکردووە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.