بەپەلە..نەخۆشێکی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بازگەی سماقوڵی هەولێر ڕێگری لێدەکرێت بگەیەنرێتە نەخۆشخانەکانی هەولێر،

لەلایەن ستاندار Posted on 323 جار بینراوە

ستاندەر

نەخۆشێکی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بازگەی سماقوڵی هەولێر ڕێگری لێدەکرێت بگەیەنرێتە نەخۆشخانەکانی هەولێر،

بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر،کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی لە شاری ڕانیە دوای تێکچونی دۆخی تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی شارەکەی دەکات ،دوای پشکنینە پزیشکییەکان لە نەخۆشخانەی ڕانیە ،دەرکەوتووە نەخۆشەکە گومانێکی بەهێزی لێدەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنایە بۆیە داوایان لە کەسوکاری نەخۆشەکەکردووە بەپەڵە نەخۆشەکە بگەیەننە نەخۆشخانەکانی هەولێر،

هەربەپێی زانیارییەکانی ستاندەر،کە لە کەسوکاری نەخۆشەکە بەدەستی گەیشتووە،دوای قسەی پزیشکەکانی ڕانیە بەپەڵە نەخۆشەکەیان بۆ هەولێر گواستۆتەوە ،بەڵام لە بازگەی سماقوڵی ڕێگەیان پێنەدراوە ،لە بازگەکە دەربازبن ،بۆیە بە ناچاری نەخۆشەکەیان بۆ سلێمانی گواستەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.