دەمێکە تووشی کۆرۆنای حکومەت بووین

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

شاناز رسول

دەڵێن خواردنی چی بخۆی تەبیحاتی ئەو شتە وەردەگری جا ئەوە جاران خەڵکی قەدیم زیاتر گۆشتی خۆماڵی و مریشکی خۆماڵیان دەخوارد هەمووشمان دەزانین ئاژەڵی خۆماڵی هەر لە دەشتو دەرەو چالاکە خو هەڵناگری خەڵکش ئەوکات چالاک و ئیشکەربون.
جا دیقەت بدەن ئێستا خەڵکی زیاتر مریشکی مەسلاحە دەخۆن..! وەبە جدی ئەگەر ئەو بۆچونە ڕاستیش نەبێ خەڵکی تەبیحاتی مریشکی مەسڵەحەی وەرگرتوە..!
تەمبەڵ و دەستەوەستان لە ماڵەوە پاڵدەدەنەوەو تاکە ترسیان تەنها مردنی خۆیانە ڕێک وەک مریشکەکە. تاکە ترسی سەربڕینیەتی لەلایەن خاوەن دوکانەکەیەوە..
وەک ئاشکرایە لە ئێستادا باس باسی نەخۆشی کۆرۆنایە، کە دیارنیە نەخۆشیەکە دروستکراوە یاخود خۆرسکە یان گورزێکی بازرگانی ئابوریە لەنیوان چەند وڵاتێک. هەرچیەک بێت لای ئێمە وەک ئەوەی هیچ کێشەیەکیترمان نەبێت گرفتاری ترسێکی دەرونی بوین و ترسمان لەوە هەیە نەخۆشیەکە بمانگریتەوە.
لاسەنگیەکی زۆر بەلای سوکیدا لە ئیرادەی هەرتاکێکی کۆمەڵگەداهەیە کە خۆی لە ترس و دڵەڕاوکێ و دەستەوەستانیدا بینیوەتەوە.
وەک ئەوەی دەمێک نەبێ توشی کۆڕونای قەیرانەکانی حوکمەتێکی گەندەڵ نەهاتبین. کۆرۆنای مەترسیداری کورد بریتیە لە دەسەڵاتی کوردی و حیزبە سیاسیە بەرژەوەندی خوازەکان.
ڤایرۆس هەر ئەو حوکمڕانیە قۆرخکاریەی نیوان هەردوو زۆنی سەوزو زەردە کە جگە لە کێشەو قەیران و ناحەدالەتی هیچیتری بۆ ئیمە
بێدەنگی و دەستەوەستانیمان جگە لەقەیران و خراپی باری ئابوری هیچیتر بەدوایخویدا ناهێنیت.
بۆیە دەڵێم پیرۆزە قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانی موچە، نەوت، غاز، بەنزین،و بەودوایانەش دەمامک….!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.