سێ ناو بۆ پشکەکانی کورد لە کابینەی نوێ پێشنیار کراون

لەلایەن ستاندار Posted on 568 جار بینراوە

ستاندەر

باس لەناوی سێ کورد دەکرێت بۆ پڕکردنەوەی پشکەکانی کورد لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

بەپێی زانیاریەکانی کەناڵی ڕوداوو لەنێو کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ناوی سێ کورد دەهێندرێت بۆ وەرگرتنی پۆستە وزاریەکانی کە بەر کورد کەوتوون کە بریتین لە عادل کەریم بۆ پۆستی وەزارەتی بازرگانی، شوان ئیبراهیم تەها بۆ پۆستی وەزارەتی دارایی و حاکم رزگار محەممەد ئەمین بۆ پۆستی وەزارەتی داد.

عادل کەریم پێشتر بریکاری وەزیری پیشەسازی عێراق بووە، شوان ئیبڕاهیم ئەزمونێکی زۆری لەبوواری دارایی هەیە و خاوەنی کۆمپانیای رابی سیکیۆریتییە و دەرچوی زانکۆی جۆرج واشنتنی ئەمریکایە، حاکم ڕزگار کە بۆ پۆستی وەزیری داد باسی لێوەدەکرێت یەکەم دادوەری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بووە بۆ دادگایکردنی سەرانی ڕژێمی پێشووی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.