محمد حاجى محمود:مالیکى لە هەموو سەرۆکوەزیرانەکانى تر باشتر بوو، چونکە پارەى مادەى ١٤٠ى دەدا.

لەلایەن ستاندار Posted on 334 جار بینراوە

ستاندەر

محمد حاجى محمود، سکرتێرى حزبی سوسیالیستى کوردستان لە بەرنامەیەکى کەناڵى ڕووداوى نزیک لە پارتى ڕایگەیاند، محمد تۆفیق عەلاوى نوێنەرى حەسەن نەسروڵایە و کاندیدى ئەوە بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق.

لەبارەى حکومەتەکەى عەلاوی دەڵێت:عەلاوى ناتوانێت بەبێ کورد حکومەت پێکبهێنێت و بەبێ کوردیش سەرکەوتووبێت، چونکە کورد حزبێک نییە لە عێراق نەتەوەیەکە، یان دەبێت بەژدارى بکات، یان دەبێت جیابێتەوە. لەوبڕوایەدانیم لە پەڕلەمان دەنگ بە حکومەتەکەى بدرێت.

پێموایە بەناوى کوردەوە لایەنێکى کوردى دانیشتنى لەگەڵ عەلاویدا کردووە. ئەو شاندە هاوبەشەش، کە چووە بەغداد هیچ شتێکى بۆ کورد پێنەکرا.

سەبارەت بە سەرۆکوەزیرانە یەک لەدواى یەکەکانى عێراقەوە دەڵێت:مالیکى لە هەموو سەرۆکوەزیرانەکانى تر باشتر بوو، چونکە پارەى مادەى ١٤٠ى دەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.