ئایا مەرجی ئەردۆگان واتا دارە؟

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

مەھدی کاوانی

ئەردۆگان دەڵێ لە کۆبوونەوەی لوتکەمان بۆ تەتبیع لە گەڵ پۆتین ، مەرجی گەڕانەوەی سوپای سوریە بۆ شوێنەکانی خۆی و گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتن نامەی سوتشێ بە لەچاو گرتنی ناوچەی ئیدلب کە دووبارە بگەڕێتەوە ژێر کۆنتڕۆلی تورکی .
لە کۆبوونەوە چوار قۆلیەکەی لە گەڵ ماکرۆن و ئەنجێلا مارکل و پۆتینیش ، بە شێوەیەک لە شێوەکان کە گوایە لە پێنجی ئازار دەبەسترێ ، ھەمان شتی دووبارە کردەوە .
کە گوێ لە شڕۆڤەکانی ھەر یەک لە کەنالی عەرەبیەو جەزیرە دەگری ، ئەگەر چی ھەر یەک لەو دوانە بە حەزی لەیلای خۆی ، ڕووداوەکان تاو تۆ دەکات بەڵام چونکێ و لە ھەردوکیان شڕۆڤە کارە ڕووسیەکان و شڕۆڤە کارە تورکیەکان دەھێننە ناو باس وخواسەکان ئەوانیش بە تایبەتی شڕۆڤەکارە ڕووسیەکان وەک خال لە سەر پیتەکاندانێن وەھا بەدڵی حکومەتەکانیان ھۆنینەوەکان تاوتۆ دەکەن .
دیارە ھەرلایەو بە دیوی خۆی دەڵێن ڕێکەوتن نامەی سوتشێ پێشێل کراوە .
ھی تورکەکان ئەو پێشێل کردنە بەوەوە دێت کە ناوچەی ئدلب دەکەوێتە خفزلتەسعید واتە نابێ شەڕی گەورەی تیا ڕوو بدات و ڕووسەکانیش دەڵێن تورکەکان ساردن بۆ لێک جیاکردنەوەی ھێزە توندڕەو و میانڕەوەکان و ھەندێ جاریش دەڵێن تورکیا ھاوکاریشە لە گەڵ ڕێکخراوە توند ڕەوەکان .
تورکیا لە زاری ئەم و ئەوەوە تەحەشوداتی زۆری بۆ ئیدلب ناردووە بە تایبەتی ئالیاتی جەنگی قورس .
چەندی ڕاستە ڕاست نیە ئەوەیان نازانم .
لە ناوچەکانی حەلەب و ریفی دیمەشقیش کە ناوچەکان لە بەرەی نوسرەو ئەنسارو شام و ئەوانی تر پاک دەکرایەوەو بە دوایەوە لوتکەی پۆتین و ئەردۆگان دەستی پێ دەکرد . لەوێندەریش ئەردۆگان دوو خیتابی جیای دەدا یەکێکیان حەماساوی دەبوو وەک بڵێین ختاب بووە بۆ خەلکی تورکیاو ھێزە توند ڕەوە ئایینیەکان کە ئێمە لە پشتەوەتانین و لە کۆبوونەوەکانی لوتکەشی لە گەڵ پۆتین ، ھەر ھەموو قسەگەلیەکانی باسی تەتبیع دەبوو .
جا نازانین لە کۆبوونەوەی لوتکەی چوار قۆڵی لە گەڵ مێرکل و ماکرۆن و پۆتین و ڕەنگە دوا بە دواشی کۆبوونەی لوتکە بێت لە مۆسکۆ و بە تەنیا لە گەڵ بۆتین ، پێیەوە ھەمان وێنەکان دووبارە دەبنەوە یان ئەردۆگان ھەندەک خۆی گیڤ دەکاتەوە .
ئەمەریکیەکان ھەر لە سەرەتادا ئیدانەی ھێرشەکەی سوپای سوریاو بە ئامانج گرتنی خەلکی مەدەنی و کوشتنی سەربازە تورکیەکانیان ، ئیدانە کردو بە دواشیەوە تورکیا بە شەرمنانە داوای لە ئەمەریکاو ناتۆ کرد کە ھاوکار بن لە گەڵیان .
نە ئەمەریکا وە نە ئەوروپاش بە ڕەسمی رەفزی ئەو داوایەی تورکیایان نەکردۆتەوەو وتە بێژە ئەوروپیەکەش بە ڕاشکاوی گۆتی ئەگەر چی تورکیا پێشێلی زۆر لە یاساکانی ناتۆی کردووە بەس ئێستاکەشی لە گەڵ دابێ ئەندامە لە ناتۆ . لێرەو بە بڕوای خۆم چ لە تەرەفی ئەمەریکاو ئەوروپا وە چ لە تەڕەفی تورکیا بە قورسی نەھاتوونەتە سەر بابەتەکە و ڕەنگەو ھەر یەکەیان بە مەبەستێکەوە بێتن .
تورکیا داوای چەکی پاتریۆرکی کردووە ئەمەریکاش ناکەی نەگۆتیەو قسە گەلیەکانیش ھەندێ جار دەچنە ئەو ئاستەی کە ئەمەریکا ڕێگر نەبێ چەکی دژە فڕۆکەی پاتریۆکی ئەمەریکی لە سەر سنوورەکانی بەرامبەر بە ئدلب بچەسپێنێ .
ئەو جۆرە لێدوانانە ئاماژەی ھاتنە پێشەوەی ئەمەریکایە کە ئەگەر بێتو تورکیا پەرچە کردار بکات ، ئێمە بۆی لە سەر خەت ڕادەوستین .
تا ئێرە تۆپەکە لە ناو دیوی ساحەی تورکیە . دەتوانێ دووری خاتەوە یان گۆڵ بدات ، ئەوەیان نازانم .
پێشتر لە سەر پێدانی فڕۆکەی ف ٣٥ و چاندنی سیستەمی دژە فرۆکەی پاتریۆک ، مەرجی ئەمەریکا ڕەفزی کڕینی سیستەمی S 400 ی ڕووسی بوو . ئێستاکە ئەو مەرجانەش قسەیان لە سەر ناکرێ .
ھێرشەکانی سووری بە پشتیوانی فرۆکە جەنگیە ڕووسەکان بەردەاومەو ھەر ڕۆژەو ناوچەیەک دەخەنە ژێر کۆنتڕۆلی خۆیان و ڕەنگە لوتکەی ئەردۆگان و پۆتینیش بەلای کەمێ ٢٠ ڕۆژی تر دەخایەنێ .
ئایا ئەو لوتکەیە لەوەھا لێکەوتەیەک کە تورکەکان و ملیشیاکانی ناوچەیەکی پان و بەرین لە دەست دەدەن وای لە شاری ئدلبیش بە تەواوەتی و پێیەوە قسەکانی ئەردۆگان بە گەڕانەوەی ھێزەکان بۆ شوێنەکانی پێشتریان ، واتا دارە یان دەبێ تورکەکان یان ئەوەتا قبولی سوتشێیەکی تر بێ ئدلب بکەن یان غیرەت بگرن و بە ڕووسەکان بڵێن نەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی پێشتر دەگەینینە مریشکە ڕەشەو ئەمەریکیەکان بۆمان لە سەر خەتن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.