دەسەڵاتی کوردی پاڵپشت بە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی پێشوو وئێستا بێباکە بەرامبەر هاوڵاتیان

لەلایەن ستاندار Posted on 395 جار بینراوە

ستاندەر

لێدوانەکەی ئەمڕۆی فازڵ میرانی سکرتێری پارتی دیموکرات سەبارەت بە برینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە ئەگەری دەنگ نەدان بە کابینەکەی عەلاوی جارێکیتر بێباکی دەسەڵاتی کوردی بەرامبەر بە هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوپاتکردەوە، فازڵ میرانی سەبارەت بە برینی مووچەی فەرمانبەران لە ئەگەری دەنگ نەدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند،ئایا ئێمه‌ شۆڕشمان كردووه‌ و “یه‌ك دنیا شه‌هید-مان” داوه‌ بۆ مووچه‌ یان بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی نەتەوەیی؟!” مالیكیش مووچه‌ی بڕی وای بیردەکردەوە كه‌ میلله‌تی ئێمه‌ دژی ئێمه‌ هه‌ڵده‌ستن‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مامۆستا به‌بێ مووچه‌ وانەی وته‌وه‌ و هه‌موو فەرمانبەران دەوامی خۆیان کرد، ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌ به‌بێ مووچه‌ له‌ ئەرکی خۆیاندابوون.

دەسەڵاتی کوردی پاڵپشت بە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی پێشوو وئێستا بێباکە بەرامبەر هاوڵاتیان

بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسڵامی و کۆمەڵی ئیسڵامی ئەو سێ هێزە ئۆپۆزسیۆنەبوون لە ڕابردوو لە کاتی بوونی هەرنیگەرانی و تورەیەک لە شەقامی کوردی دژ بە دەسەڵاتی کوردی دەبوون بە پاڵپشت بۆ دەنگە ناڕەزاییەکانی شەقام،بەڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایە دوای بەشداریکردنی ئەو سێ هێزە لە کابینەی هەشتەمی حکومەت هەرێمی کوردستان دەستبەرداری شەقامی کوردی بوون لە کاتی بوونی هەر نیگەرانیەکی هاوڵاتیان لە دوو هێزە دەسەڵاتدارەکەی پێشوو ،ئەم سێ هێزە دەبوون بە بەرگریکاری ئەو دەسەڵاتە کوردیەو تەنیا بەشێکی پەرلەمانتارانیان لەسەر شاشەی تیڤیەکانیان پشتگیری داواکاری هاوڵاتیانی ناڕازیان دەکرد، چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لە ئێستاشدا لەم خولەی پەرلەمان هەرچەندە،یەکگرتوو و کۆمەڵ وەک دوو هێزی ئۆپۆزسیۆن خۆیان ناساندووە بەڵام لە زۆربەی پرسە سیاسیەکان لەگەڵ سێ لایەنەکەی دەسەڵات هاو هەڵوێستن،لە نوێترین پێشهاتدا ،سەرجەم لایەن سیاسیەکانی کوردستان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی تاکە داواکاریان دانانی وەزیری حزبیە لە کابینەکەی عەلاوی بۆ ئەوەی پشتگیری بکەن چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لە ئەگەری دانەنانی وەزیری حزبیش ئامادەنین بەشداری حکومەت بکەن ئەگەر مووچەی فەرمانبەرانیش لە بەغداوە ببرێت.

ئایا هاوڵاتیان کوردستان پشتگیری حزبەکان دەکەن

دوای برینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن کابینەکانی پێشووی حکومەتی عێراق هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی دارایی زۆر گەورەبوو هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی سەربەخۆ نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوکیشی هەناردە دەکرد بەڵام نەیتوانی ئەو کەلێنە پربکاتەوە کە بەهۆی برینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە ئابوری هەرێمی کوردستان دروستبوو ،بۆیە حکومەت لە ڕێگای بریارێکی نایاسایی بریاریدا بە پاشەکەوتکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و زیادکردنی باج و رسوماتی لەسەر هاوڵاتیان ،ئەمەش بووە هۆی تورەیی هاوڵاتیان هەرێمی کوردستان و خۆپیشاندان دژی ئەو بریارەی حکومەت دەستیپێکرد،چاودێرانی سیاسی پێیان وایە بەشداری نەکردنی زیاتر لە سەتا ٦٥ ی هاوڵاتیان لە دواین هەڵبژاردنەکان ئەو ڕاستیە ئاشکرابوو کە هاوڵاتیان لە سیاسیەتی هەموو حزبەکانی کوردستان ناڕازین،  چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لە ئەگەری برینی مووچەی فەرمانبەرانیش لەلایەن بەغدا دروستبونەوەی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان ئەوە ئەو دەنگە ناڕازیە دەتەقێتەوە و خۆپیشاندانەکان لە چاو خۆپیشاندانەکانەکانی ڕابردوو گەورەتر ئەبێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.