”سەرۆکى پارتى، بڕیارێکى سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 443 جار بینراوە

ستاندەر

هەفتەیەک لەمەوبەر محمد تۆفیق عەلاوی، لەگەڵ وەفدی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دانیشتنی کردووە بە مەبەستى لێکتێگەیشتن. لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیە مسعود عبدلخالق چاودێری دیاری سیاسی بەستاندەری گوت:بەپێی زانیارییەکانى من، عەلاوى بەڵێنى زۆر گەورەى بە کورد داوە. یەک لەوان کێشانەوەى حەشدى شەعبی لە کەرکوک بووە. دووەم پێکهێنانى هێزێکى هاوبەش بوو لە پێشمەرگە ئەوە دەستکەوتەکى ئیدارى زۆر گەورەدەبوو بۆ کورد. هەروەها جێبەجێکردنى ماددەى سەد و چل و ناردنى موچەوبودجەى فەرمانبەران وزۆر شتی تر.

هەروەها گوتی:ئەو دەستکەوتانە زۆر گەورەترن لەپۆست. هەرچی پۆستی وەزیره تەنها لەقازانجی چەند کەسایەتیەک و چەند کۆمپانیایەکی حیزبی کوردستانە.
دەستکەوت قازانجی هەموو میللەتی کوردستانە، بەڵام بەداخەوە لایەنی کوردی دەڕۆنە پاڵ مالیکی و پاڵ ئەوانەی ناحەزی کوردن. ئەوە زەرەرێکی گەورەیەو نازانین چارەنووسمان بەرەو کوێ دەڕوات؟.سەرم سوڕماوە لایەنی ئۆپۆزسیۆن چۆن ئەو دەرفەتەزێڕینانەی نەقۆزتەوە. بۆچی چوونەتە پاڵ ئەو پڕۆژانە؟ لەبەرئەوەی خەڵکی حیزبی ۲۷ ساڵە چ لە هەرێمی کوردستان چ لە بەغدا دەرکەوتووە حزمەتی کوردیان نەکردووە. بەڕای من ئێستا کاتی ئەوە هاتووە پشتیوانی لەحکومەتی سەربەخۆو وەزیری سەربەخۆ بکرێت. ئەوە بۆ ۲۷ ساڵە حکومەتی حیزبی ئەوی پێیدەگوترێ پارتۆکراسی کوردسانی وێرانکرد. وە لە جیهانیش لە هیچ شوێنێک نەمابوو لە وڵاتانى عەرەبی مابوو . ئەویش بە تێپەڕبونى کات مۆدێلى نەماو بەرەو کزى چوو.

هەروەها لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیەی، کە هەفتەی ڕابردوو شاندی کوردی لەگەڵ عەلاوی ئەنجامیدابوو. بەپێی زانیاریەکانی میدیایەکی کوردی، کەناوی درەوە هاتووە دەڵێت:لەکۆبوونەوەکە عەلاوى بەو شاندەى ڕاگەیاندووە، سێ وەزارەت بەر کورد دەکەوێت من ڕازیم، ئەگەر پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەرێمی كوردستان بۆ کورد زیاد بکرێت. بە پێی زانیاریەکانی مید رازی بووە بەوەی فوئاد حسێن ئەو پۆستە وەربگرێت.نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ وەفدی لایەنە كوردستانییەكان رێككەوتنەكەیان پەسەند كردووە. لێرەدا شایەنى باسە کۆتاجار سەرۆکى پارتى، مەسعود بارزانى رێككەوتنەكەی رەتكردوەتەوە‌و هەڵیوەشاندۆتەوە.

لە ئێستاشدا زۆرینەی چاودێرانی سیاسی هەرێمی کوردستان پێیانوایە، کە هەموو حیزبەکانی کوردستان بە ئۆپۆزسیۆن و نائۆپۆزسیۆن کەونوونەتە ژێر کاریگەری بڕیارەکانی مەسعودد بارزانی، سەرۆکی پارتی. وە گڕووپی ۱٥ ش هەڵوەشایەوە کە هی لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی بوو.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.