داواى گۆڕینى دەستور و سیستەمى پەڕلەمانى عێراق دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 394 جار بینراوە

ستاندەر

شێخ قەیس خزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت: لایەنە سیاسییەکانی شێعە نابێت چیدی خۆیان بە کەسایەتییە سیاسییەکانەوە بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران سەرقاڵ بکەن بەڵکوو دەبێت خۆیان ڕاستەوخۆ کەسێکی سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێرن.

لەبەشێکى تریشی قسەکانیدا گوتى:بۆچوونی عەسائیب هەر لە سەرەتاوە ئەوە بووە کە سەرۆک وەزیران کەسێکی سەربەخۆ بێت، نە پۆستی حکومی و نە ئەزموونی نوێنەرایەتی پەرلەمانی هەبێت، بەڵکوو مامۆستای زانکۆ یان لەم شێوەیە بێت.

هەروەها ڕاشیگەیاند، گۆڕینی دەستوور و سیستەمی پەرلەمانی تا ڕادەیەک دەتوانێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.