كۆتایهاتنی كۆڕۆنا له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما گومانی تێده‌كه‌وێت

لەلایەن ستاندار Posted on 271 جار بینراوە

ستاندەر

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه‌ “الحدث” بڵاویكردۆته‌وه‌ ستیفن مورس پسپۆری نەخۆشیە گوازراوەکانی زانکۆی کولومبیا ڕایدەگێنێت ڕەنگە دیاریکردنی مانگی ئەبریل بۆ کۆتایهاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا شێوەیەک بێت لە شێوەکان بۆ بەرزکردنەوەی ورەی خەڵک. دەشڵێت هیوادارم ئەو ڤایرۆسەش هاوشێوەی ئەو ڤایرۆسانە بێت کە لە وەرزی هاوین کاریگەریان نامێنێت بەڵام تاکو ئێستا دڵنیا نین لە ڕاستی و دروستی ئەو زانیاریە.

لەهەمانکاتدا دامەزراوەی “factcheck” ئاماژەی بەوە داوە کە ڕەنگە ئەو پێشبینیانەی بۆ کۆتایهاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرێت بنەمای زانستیان هەبێت، بەڵام مەترسیەکەی لەوە دایە بەشێوەیەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت وەکو ئەوەی حەقیقەت بێت. ڕاشیدەگێنێت بەشێک لەو ڤایرۆسانەی بەشێوەی کۆڕۆنا لەنێو کۆئەندامی هەناسە گەشەدەکەن لە وەرزی گەرما دەمێننەوە، بەڵام تاکو ئێستا کارکردن لەسەر سروشتی کۆڕۆنا لەلایەن پسپۆڕانی بووارەکە بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.