پەڕلەمانتارێکى گۆڕان:بەرپرسانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ چۆن پاره‌یان ده‌ست بكه‌وێت بۆ كۆمپانیاكانیان

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

ستاندەر

د.غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌ڕله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، به‌شێكی زۆری داهاتى هەرێمى کوردستان له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وته‌. هه‌رێمی كوردستان نرخی نه‌وت زۆر به‌ كه‌متر ده‌فرۆشێت وه‌كو خۆیان باسی ده‌كه‌ن 7 بۆ 8 دۆلار كه‌متر له‌ عێراق ده‌یفرۆشێت.

لە بەشێکى ترى قسەکانى لەگەڵ دەنگى ئەمریکا چارەسەرى بۆ دۆخى ئێستاى هەرێمى کوردستان خستۆتە ڕوو و دەڵێت:پێویستە هەرێمى کوردستان وه‌كو 2014 بیر نه‌كاته‌وه‌، كه‌ نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆیی بفرۆشێت به‌ڵكو باشتر وایه‌ هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك به‌كار بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق ڕێكه‌وتن بكات، چونكه‌ عێراق زۆر دۆخی باشتره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كات هه‌رێم كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ دروست نابێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ عێراقه‌وه‌ پاره‌كه‌ دێت تا بودجه‌ى 2020 .

هەروەها گوتیشی:هه‌رێمی كوردستان هیچ یه‌ده‌گی بانكی نیه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان دووربین نیین وه‌ بیر ناكه‌نه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هه‌رێم بن ته‌نها بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ چۆن پاره‌یان ده‌ست بكه‌وێت بۆ كۆمپانیاكانیان، وه‌ به‌ناوی ڕێگاو بان قه‌رز و چه‌ندین ناوی وه‌همی تره‌وه‌ خه‌رجی ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم ، به‌ڵام به‌غداد ئه‌و شته‌ وه‌همیانه‌ی نیه‌، وه‌ به‌رپرسانی هه‌رێم بیر له‌هه‌رێم ناكه‌نه‌وه‌ به‌ڵكو زیاتر بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چۆن پاره‌ بۆ كۆمپانیاكان په‌یدا بكه‌ن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.