به‌هێزترین پاڵێوراوی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 361 جار بینراوە

ستاندەر

لایەنە سیاسیەکان شەش کەس بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێشنیار دەکەن و نزیکترین کەسیشیان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کەسایەتی سیاسی سەربەخۆ نەعیم سوهه‌یلە.

سەرچاوەیەکی سیاسی بۆ پێگەی “الاخبارية” ئاشکرای دەکات لایەنە سیاسیەکان ناوی شەش پاڵێوراویان پێشنیار کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەو شەش کەسەی پێشنیارکراون بریتین لە عەلی شکری وەزیری پێشوی پلاندانان، عبد حسین عبتان وەزیری پێشوی وەرزش و لاوان، هەیسەرم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان زەرفی پارێزگاری پێشوی نەجەف، مستەفا کازمی سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری، نەعیم سوهه‌یل کەسایەتی سیاسی سەربەخۆ.

بەپێی سەرچاوەکە دکتۆر بەرهەم سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە لایەنەکان کردووە لەسەر ناوێک ڕێکبکەون و تاکو دوشەممەی داهاتوو پێشکەشی سەرۆککۆماری بکەن بۆ ڕاسپاردنی. سەرچاوەکە پێشبینی دەکات نەعیم سوهه‌یل نزیکترین پاڵێوراو بێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران چونکە ئەو بەشدار نەبووە لە حکومەتی ڕابردو و کەسێکی سەربەخۆیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.