فايرۆسی کرۆنا ھەرەشەیە لەمرۆڤایەتی!

لەلایەن ستاندار Posted on 494 جار بینراوە

ئیدریس ئه‌بدول

ھەموومان ئاگاداری داتاو زانیاریەکانین سەبارەت بەڤایرۆسەکەو قسەو باسی زۆر لەسەرکراوە ، ھەرچی بڵێین دووبارەیە!
شایانی باسە KRG تارادەیەک ھەنگاوی باشی ناوە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کە جێگای دەست خۆشیە و ئومێد دەکرێت کە خەلک ھاوکاربن لە پرۆسەی خۆپاراستن و خوداش پشتیوان بێت کە رێگەی لێ بگیرێت و ئومێدمان زۆرە ھەمووان بەسەلامەتی ئەم بابەتە تێپەرێنین .

بەڵام ھەروەکو وتراوە ئامادەسازی ئەرک و واجبە و دەبێت پێش باران کەبنەک بکەین تاکو تەرنەبین . ئێمەش ھەموومان ھاوڵاتی ئەم وڵاتەین و دۆخی خۆمان باش دەزانین بۆیە جارێکی تریش ئەوە بەبیرھەمووان دەھێنمەوە کە پێشینانمان دەیانوت
کەس بە وەسیەت نەمردووە.

بۆیە ئەگەر خودا پشتیوان بێت و بەئاسان دەربازبوین ئەوە ھەزاران جار سوپاسگوزاردەبین بەڵام دەبێت ئەگەرە خراپەکانیش لەبەرچاوبگرین بۆ ئەوەی سەلامەت بین ، ئەوەی دەمەوێت باسی بکەم ئەگەرە خراپەکەیە خوانەخواستە ئەگەر بڵاوبووەوە چۆن کۆنترۆڵ بکرێت و چی بکەن ؟؟

بۆیە من چەند پێشنیارێک دەخەمە بەرچاوی لێژنەی باڵای بەرەنگار بوونەوەی کرۆنا لەھەرێم بەم شێوەیە :-

١- لە ئێستاوە ئامادەسازی بکرێت بۆ دروست کردنی کەمپی نەخۆشخانە لەدەرەوەی ھەر شارو شاروچکەیەک بە شێوەی کەمپی سەربازی کاتی کە تێچوی کەمەو وەرزەکەش گونجاوە بۆ لەخۆگرتنی نەخۆش چونکە نەخۆشخانەکانمان بۆ حاڵەتی نائاسایی توانایان نابێت خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و زۆربەشیان لەناوشاردان و ترسناکن بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشیەکە .

٢- ھەوڵبدرێت لە ھەر شارێک دەرگای خۆبەشی بۆ گەنجانی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان بکرێتەوە کە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بەنزیکەی ( ٥٠٠) کەس و خولێکی بەپەلەی ئۆنڵاینیان بۆ بکرێتەوە بۆ فێرکردنی دەرزی لێدان و ھەڵواسینی کانیولا و پیداویستیەسەرەتاییەکانی خزمەتگوزاری نەخۆش ، چونکە لەوانەیە وەک پێویست کارمەندی تەندروستیمان نەبێت و لەحالەتی نەخوازراودا توانای پێشکەش کردنی خزمەتگوزاریان نابێت .

٣- دەبێت ئامادەسازی بکرێت بۆ چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەل قوربانیەکاندا بۆیە ئەوەش پێویستی بە ئامادەسازی خۆبەخشان ھەیە و راھێنانی دەوێت بۆ چۆنێتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بۆیە دەبێت ئەم بابەتەش بە ھەماھەنگی وەزارەتەکانی ئەوقاف و شارەوانی و خوێندنی باڵا کاری لەسەربکرێت و بەھەمان شێوە دەرگای خۆبەشین بکرێتەوەو خولی خێرای ئامادەسازیان بۆ بکرێتەوەو ئامادەبکرێن بۆ ھەر ئەگەرێک.

لەکۆتاییدا داواکارم ھەموومان پابەندبین بەرێنماییەکانی خۆپاراستن و داوی پشتیوانی لەخودا بکەین کە ئێمەو مرۆڤایەتی لەکارەسات بپارێزێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.