کۆرۆناو راگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی

لەلایەن ستاندار Posted on 317 جار بینراوە

دەریا محمد

ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی یان ڕاگه‌یاندنی باری له‌ناكاو بریتیه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی بارێكی خراپ و دژوار له‌ ده‌وڵه‌تدا كه‌ ئیداره‌ سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی فراوان ده‌بێت و كاركردن به‌ یاسا ئاسایه‌كان راده‌وه‌ستێندرێ ئێداره‌ ده‌توانی هه‌موو رێكارێك بگریته‌ به‌ر بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ ، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌مه‌كه‌یان سه‌رۆكایه‌تیه‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌مه‌كه‌یان په‌رله‌مانیه‌ ده‌بنه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی ئێجگار زۆر ، له‌ هه‌ندێك له‌ ده‌وڵه‌ته‌كان له‌ كاتی راگه‌یاندنی باروخی نائاسایی سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی یاسای هه‌یه‌ له‌ جیات په‌رله‌مان.
راگه‌یاندنی بارودۆخی نائاسایی له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌كرێ له‌وانه‌ش له حاڵه‌تی ئەوەی وڵات توشی جه‌نگ بێت یان له‌ حاڵه‌تی روودانی كاره‌ساتی سروشتی یان له‌ حاڵه‌تی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی وەک حاڵی ئێستا کە لە بەشێک لە وڵاتان بۆ زاڵبوونی حکومەت بەسەر زیاتر بڵاونەبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بارودۆخی نائاسایان راگەیاندوە .
فراوان بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئیداره‌ لەم بارودۆخە به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت ده‌توانرێ به‌ بێ بریاری دادگا خه‌ڵك ده‌ستگیر بكرێ ، ده‌توانرێ هه‌ر كه‌سێك یان هه‌ر شوێنێك بپشكندرێ كه‌ گومانیان لێێ هه‌بێ ، ده‌توانێ هێز به‌كاربهێندرێ بۆ ئه‌وانه‌ی ملكه‌چی بریاره‌كان نابن ، ده‌توانێ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی وشكانی و ئاسمانی و ده‌ریایی بكات ده‌توانێ چاودێری بخاته‌ سه‌ر ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ زۆر ده‌سه‌ڵاتی تر .
بارودۆخی له‌ناكاو له‌ وڵاتان رێكخراوه‌ له‌ ده‌ستورو قانونه‌كانیاندا ده‌قی له‌سه‌ر هاتوه‌ و یاسای تایبه‌تی بۆ داندراوه‌ كه‌ له‌و یاسایانه‌دا سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ دیاریكراوه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تجاوزی سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌كات و نه‌بیته‌ هۆی خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات
له‌ ده‌ستوری عێراقیشدا ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنی بارودۆخی نائاسایی دراوه‌ته‌ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار پێكه‌وه‌ به‌ هاوبه‌شی به‌ مه‌رجی رازیبوونی دوو له‌سه‌ر سێێ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راگەیاندنی بارودۆخەکەش بۆ ماوەی (۳۰) رۆژ دەبێت و دەکرێ درێژ بکرێتەوە بە رەزامەندی دوولەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان .

(له‌ كوردستان )
لە دوای بڵاو بونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بۆ پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی زیاتری نەخۆشیەکە لێرەو لەوێ باس لە راگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی دەکرێ
له‌ كوردستان ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی دراوه‌ته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌مه‌ش به‌ پێێ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره‌( ۱ ) بۆ ساڵی (۲۰۰٥) له‌ یاساكه‌ له‌ به‌شی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌ریم دا به‌ پێێ مادده‌ی ده‌یه‌م برگه‌ی هه‌شته‌م كه‌ تێیدا هاتوه‌ جاردانی باری نائاسایی لەلایەن سەرۆکی هەرێم و به‌ پێێ یاسایه‌كی تایبه‌ت رێكده‌خرێت .
به‌ وورد بوونه‌وه‌ له‌م ده‌قه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ی كه‌ ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ به‌ بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ ره‌خنه‌كان له‌ کە لە هیچ وڵاتێكی دیموكراتی سه‌رۆك ناتوانێ بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان جاری باری نائاسایی بدات ، چونكه‌ جاردانی باری نائاسایی ده‌بیته‌ هۆی به‌رته‌سك بوونه‌وه‌ی ماف و ئازادی تاكه‌كان په‌رله‌مانیش به‌ سیفه‌تی نوێنه‌ری گه‌ل و تاكه‌كان ده‌بێ ره‌زامه‌ندبێ ( کە ئەمە لە پرۆژەی دەستورەکەش جێگیر کرابوو کەسەرۆکی هەرێم بێ گەرانەوە بۆ پەرلەمان دەسەڵاتی جاردانی باری نائاسایی هەبوو وە دەسەڵاتی تەواو دەدرا بە سەرۆکی هەرێم بۆ رووبەرووبونەوەی بارودۆخەکە ، کە ئەوکات ئەم ماددەیە جێگەی ناکۆکی بوو لەنێوان رەوان شاد کاک نەوشیروان و پارتی )

ئه‌وه‌ی دووباره‌ جێگه‌ی ره‌خنه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌و یاسایه‌مان نیه‌ كه‌ سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئیداره‌ دیاری بكات له‌ حاڵه‌تی جاردانی باری نائاسایی ، له‌ عێراق قانونی (دفاع عن سلامة وطنی ) هه‌یه‌ بۆ ساڵی (۲۰۰٤) كه‌ سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئیداره‌ی دیاریكردوه‌ به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا هیچ یاسایه‌كمان نیه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیدا ده‌بێته‌ جێگای پرسیار كه‌ له‌ حاڵه‌تی جاردانی باری نائاسایی له‌ هه‌رێم حكومه‌ت و ئیداره‌ به‌ كام یاسا ممارسه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌كات و تاکەکان چۆن دەتوانن تانە لە رێکارە توندەکانی ئیدارە بدەن و داوای قەرەبوو بکەن ئەگەر زەرەریان بەرکەوت لە ئەنجامی دەرچونی ئیدارە لە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیدا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.