ستاندەر
دوای ئەوەی دوێنێ 17ی ئازاری2020 بە فەرمی عەدنان زورێفی لەلایەن د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێرااق راسپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، ئەو هەنگاوە نارەزایەتیەكی زۆری ئێران و لایەنە نزیكەكانی لە عێراق لێكەوتۆتەوە، بەو هۆیەوە دەیانەوێ سەرۆك كۆمار دوربخرێتەوە ئەویش بە هاندانی ئێران.
لە ساتی راسپاردنیەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، هێرشێكی توندی لایەنە نزیكەكانی ئیران و میلشیكان دژ سەرۆك كۆمار و كاندیدی راسپێردراو دەستی پێكردووە، ئەو لایەنانە پێیان وایە زورێفی “پیاوی ئەمریكا”یە.
ئەگەرچی لەسەرەتا نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەولەتی قانون و عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە لە پشتیوانانی كاندیدكردنی ناوبراو بونە و داوایان لە سەرۆك كۆمار كردووە زورێفی كاندید بكات بەڵام لەدوێنێوە بۆچونیان گۆراوە كە ئەوەش وەك راپۆرتێكی رۆژنامەی ئیندیپێنێنت بڵاوی كردۆوتەوە لە ژێر فشاری ئێرانە.
كۆبونەوەی نزیكەكانی ئێران
دوای راسپاردنی زورێفی لایەنە نزیكەكانی عێران لە نێویاندا دەولەتی یاسا و هاوپەیمانی فەتح ز ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و دەستەی حەشدی شەعبی ئێوارەی دوێنی كۆبونەوەیان ئەنجامداوە كە بەوە گەیشتوون فشارەكان بۆ دورخستنەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار دەستپیكەن و رێگری لە عەدنان زوریەفی بكەن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ وەك ئەوەی ئیندیپێندێنت ئاماژەی بۆ كردووە..
رەوتی حیكمە چپتر پشتیوانی زورەیفی ناكات
ئەگەرچی سەرەتا عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە پشتیوانی راسپاردنی زورەیفی كردووە و هانی سەرۆك كۆماری داوە، بەڵام دوای بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی لایەنەكانی نزیك لە ئێران لە راگەیەنراوێكدا رەوتی حیكمە رەخنەی لە شێوازی كاندیدكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ گرت.
تەنها سائیرون و نەسر پشتیوانن
لە كۆی حەوت لایەنی سەرەكی شیعی ئێستا تەنها سائیرون و نەسر پشتیوانی راستەوخۆی عەدنان زورەیفی دەكەن، تا ئێستاش بە فەرمی لایەنەكانی كورد و سوننە هەلوێستی خۆیان دەرنەبڕیوە.