یەکەم وەزیری کابینەکەی عەدنان زورفی کە کوردێکە ئاشکرا دەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 418 جار بینراوە

ستاندەر

عەدنان زورفی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەدوای ڕاسپاردنی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دارایی عێراق ئەنجامدا، ئەوەش لەلایەن میدیا عێراقیەکانەوە خوێندنەوەی ئەوەی بۆ کرا کە فواد حسێن لە کابینەی نوێ وەکو وەزیری دارایی دەمێنێتەوە بەوەش بە یەکەم وەزیری دەستنیشانکراوی ئەو کابینەیە دادەنرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی گفتوگۆکانی زورفی لەگەڵ لایەنە کوردیەکان دەستیپێنەکردووە و شیعەکانیش لەنێو خۆیاندا کۆکنین لەسەر دیاریکردنی زورفی لەو بارەیەوە ڤیان سەبرى، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاندوە، “چاوەڕوانى ئەوەین بزانین کۆدەنگى شیعە لەو بارەیەوە بەکوێ دەگات”، بەو واتایەی کورد چاوەڕێی ڕێککەوتنی ناوماڵی شیعەیە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.