بەرپرسانی ئیداری هەولیر لەسەر ئاگری نەورۆز لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 579 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکان کە دەست ستاندەر کەوتووە حکومەتی هەرێم لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ لێپێچینەوە لە چەند بەرپرسێکی باڵا ئیداری هەولێر کە دوێنێ بە کردنەوەی ئاگر لەسەر قەڵای هەولێر یادی نەورۆزیان کردەوە و بەو هۆیەشەوە قەڵەباڵغی دروست بوو.

ڕاگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات دوێنێ 2020.3.20 بڕیار وابوو بە ئامادەبوونی تەنها (8) هەشت کەس، بەشێوەیەکی سمبولی، ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای هەولێر بکرێتەوە، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی چەند کەس و لایەنێک، بێجگە لە ژمارەیەکی زۆری کەناڵەکانی ڕاگەیاند، خەڵکێکی تریش لەوێ ئامادەبوون، ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر لێکۆڵینەوەی لەو هەڵەیەی ڕوویدا کرد و لەئەنجامیشدا چەند کەسێک سزا دران.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمرۆ بەرێوەبەری ئاسایشی گومرگی ئیبراهیم خەلیل بەهۆی پابەند نەبوون بە رێوشوێنی كەرەنتینە كردن لەلایەن ئاسایشی گشتی لە پۆستەكەی دورخرایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.