جیاواز لە سەرۆکی وڵاتانی تر سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی عێراق دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 394 جار بینراوە

ستاندەر

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی دۆنالد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا بروسکەیەکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ناردووە و ڕایگەیاندووە بەناوی گەلی ئەمریکاوە گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز ئاراستەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و گەلی عێراق دەکەین.

جەژنی نەورۆز زیاتر بە بۆنەیەکی نەتەوەیی کورد دادەنرێت، بۆیەش زۆرێک لە سەرۆکی وڵاتان و کونسوڵی وڵاتان بەبۆنەی هاتنەوەی ئەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی خۆیان لە گەلی کورد کردووە، چاودێرێکیش پێیوایە پیرۆزبای نەکردنی دۆنالد ترمپ لە کورد دەرخەری لاوازبوونی پێگەی کوردە لەلایەن ئەمریکاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.