“سوپای پاساداران بۆ حەشدی شەعبی: وریای كودەتای سەربازی ئەمریكا بن عێراق”

لەلایەن ستاندار Posted on 361 جار بینراوە
ستاندەر
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە ئاژانسی (جەریدەی كوێتی) ئەمرۆ یەكشەممە بڵاوی كردۆتەوە، فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئیران هۆشیداری داوە بە هێزە نزیكەكانی خۆی لە عێراق بەتایبەت حەشدی شەعبی لەبارەی ئەگەری روودانی كودەتای سەربازی.
بەگوێرەی رۆژنامەكە فەیلەقی قودس داوای كردووە هێزی لایەنە شیعیەكان لە ئامادەباشی دابن، ئاماژەی بەوەش كردووە ئەمریكا سەرقاڵ بوونی ئێرانی بە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا قۆستۆتەوە و دەیەوێ لە رێی كودەتای سەربازی هەموو بەربەستەكانی بەردەمی بۆ دانانی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق لاببات.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە ئەمریكا لەسەر ئەو بابەتە قسەی لەگەل لایەنی كوردی و سوننی و لایەنە شیعیە نزیكەكان لە خۆی كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.