تەندروستی جیهانی: مەترسی هەیە لە چوار دەوڵەت هەمان سیناریۆی ئیتالیا دووبارە ببێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 386 جار بینراوە

ستاندەر

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیەنراوێكدا هۆشداری دەدات كە چوار وڵاتی تری ئەوروپا هەمان بارودۆخی  خراپی ئیتاڵیا بۆ بڵابونەوەی نەخۆشی كۆڕۆنا تیایاندا دووبارە ببێتەوە.

رێكخراوەكە رایگەیاندووە هەریەك لە ” فەرەنسا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا و سویسرا” چاوەرێ دەكرێ هاوشێوەی ئیتاڵیا رێژەی قوربانیان تێدا بەرزبێتەوە و جیاوازیەكە تەنها لەكاتە و لە دوو هەفتەی ئاییندە بارودۆخیان هاوشێوەی ئیتاڵیاخراپ دەبێت.

تەندروستی جیهانی راشیگەیاندووە ئێستا وڵاتانی ئەوروپا بونەتە سەرچاوەیەكی سەرەكی بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و لە چەند رۆژی رابردوو ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسەكە لە ئیتاڵیا بەرزتر بویەوە لە وڵاتی چین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.