ستاندەر
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت پشتیوانی هەولەكانی عێراق دەكەین بۆ بەهێزكردنی رێوشوینەكانی رووبەروبونەوەی كۆڕۆنا.
ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند” هاوكاریەكانمان بۆ هەولێر و بەغدا زیاتر دەكەین بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی دەستنیشانكردنی حاڵەتەكانی تووش بوون بە كۆڕۆنا، دەشزانین ئەوە لە ئاست پێویستیەكان نیە”.
راشیگەیاند ئەو پێشێلكاریانەی كە دەكرێن لە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی هاوكار دەبێت بۆ بڵاوكردنەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە.